
یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نادیە مورادە
نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکانە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی ٢٠١٨. ئەمە دووەم جارە نادیە موراد بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە کاندیدا دەکرێت.
نادیە موراد چالاکوانی کوردی ئێزدیی مافی مرۆڤ و ڕزگاربووی دەستی داعش، هاوکات باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ئەم خەڵاتە یەکێکە لە هەرە بەنرخترین خەڵاتەکانی نۆبێل و بێجگە لە نادیە موراد چەندین کاندیدێکی بەهێزی تر لە ململانێێ وەرگرتنی دان.
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ وەرگری خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی لەلایەن کۆمیتەی ئاشتیی نۆبێل لە ئۆسلۆی پێتەختی نەرویجەوە ئاشکرا بکرێت.