سەنتەر و سۆسیالدیموکراتەکان لەسەر حکومەت ڕێک نەکەوتن

2:08 min

سەرۆکی پارتی سێنتێر ئانی لیۆڤ ڕایگەیاند کە ناتوانن لەگەڵ سوسیالدیموکراتەکان حکومەت پێک بهێنن.

دوای ٥ ڕۆژی چڕ و پڕ لە کۆبوونەوە لە نێوان پارتەکانی سوسیالدیموکرات، ژینگە، لیبێراڵ و سێنتەر، ئەم بەیانییە سەرۆکی پارتی سێنتەر ئانی لوێڤ لە کۆنفەرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە جیاوازیی نێوان پارتەکان ئەوەندە زۆرە کە لە دەنگدانی داهاتوودا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، دەنگ بە ستێفان لۆڤێن نادەن.