لۆڤێن ئامادەیە سازشی زیاتر بکات

1:15 min

ئەم دوا نیوەڕۆیە ستێفان لۆڤێنیش لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند کە سۆسیالدیموکراتەکان ئامادەن بۆ ئەوەی پارتی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سوید لە هەموو چەشنە دەسەڵاتێک دوور بخرێنەوە و حکومەت پێکبهێنریت سازشی زیاتر بکەن.

پرسەکە دیسان بۆ جارێکی تر دەکەوێتەوە بەردەستی سەرۆکی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن تا لەگەڵ سەرۆکپارتەکان دانیشێتەوە و ڕیگاچارەیەک بدۆزریتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە.

بە وتەی شارەزایانی سیاسی هێشتا دەرفەت بۆ گفتوگۆکردن ماوە، چونکە لۆڤین ئامادەیە سازشی زیاتر بکات.

چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمان دەنگ بۆ یەکلاییکردنەوەی بودجەی حکوومەت بدرێت. بەڵام بڕیاری دەنگدانەکە زیاتر پەیوەستە بە بۆچوونی سەرۆکی پەرلەمان. گەر بێت ڕۆژی چوارشەممە بەڕیوە نەچێت ئەوا دەخرێتە ڕۆژی هەینی.

بۆ بیستنی هەواڵەکە فایلە دەنگییەکە کلیک بکە!