ستێفان لیۆڤێن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا

1:51 min

سەرۆکی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا ئەم بەیانییە وتی پێشنیاری من ئەوەیە پەرلەمان ڕۆژی هەینی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بدات.

کاندیدی ئەم جارەش بۆ ئەم پۆستە سەرۆکی پارتی سوسیالدیموکراتەکان ستێفان لیۆڤێنە و بۆ جاری دووەم پەرلەمان ڕۆژی هەینی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەدات.

نۆرلێن لە کۆنفەرانسەکەدا هەروەها باسی لەوە کرد کە ستێفان لێۆڤێن بە نیازە حکومەت بە پشتیوانی پارتی ژینگە پێک بهێنیت.

جێی باسە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی سوید ڕۆژی هەینی بەڕیوەدەچێت و گەر بێت و ستێفان لیۆڤین دەنگی تەواو نەهێنێتەوە، ئەوا سەرۆکی پەرلەمان بە نیازە هەر یەکسەر دەست بکاتەوە بە گفتووگۆ لەگەڵ سەرۆکی پارتەکان بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی تر.

 

بۆ درێژەی هەواڵەکە گوێ لە فایلە دەنگییەکە بگرە!