هەوڵدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران دەکەوێتە ساڵی داهاتوو

1:37 min

سەرۆکی پەرلەمانی سوید، ئاندریاس نۆرلێن دەڵێ کە هەوڵدان بۆهەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران لە ساڵی داهاتوو دا درێژەی دەبێ.

نۆرلێن لەپرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند کە بەداخەوە سێهەم هەوڵ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی سوید لە پێش جێژنی کریسمس دا نادرێت، بەڵکوو هەڵبژاردنەکە دەکەوێتە ڕۆژی ١٦ یانیواری ساڵی ٢٠١٩. سەرۆکی پەرلەمان وتیشی کە ئەگەر لە سێهەم هەوڵیش دا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک ئەوە چوارەم و کۆتا هەوڵیان دەکەوێتە رۆژی ٢٣ی یانیواری کە پەرلەمان سەرۆک وەزیزانێک هەڵبژیرێ. 

بۆ گوێگرتن لە هەمووی هەواڵەکە، کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!