گوتاری شای سوید بە بۆنەی کریسمس و ساڵی نوێ

6:10 min

کارڵ گوستاڤی شازدەهەم، شای سوید وەک نەریتێکی ساڵانە، گوتارێکی پێشکەشی خەڵکی سوید کرد.

کارڵ گوستاڤ لە گوتەکانی دا سپاسێکی تایبەتی کارمەندانی ئاگرکووژێنەوە و هەموو ئەو کەسانە کرد کە یارمەتیدەر بوون تا ئاگر کەوتنەوەکانی نێو دارستانەکان لە هاوینی ڕابردوو دا کۆنتڕۆڵ بکرێن. شای سوید هەروەها باسی لە سەر رووداوەکانی دیکەی وەکوو مەسەلەی ئاڵۆزی پێکهینانی حکومەت و هەروەها یادی سەد ساڵەی مافی گشتیی دەنگدانی کرد.

 کاتێک بیر لەمساڵی کە ڕابرد دەکەمەوە، خەڵکانێکم بیر دێتەوە کە لە چواردەوری وڵاتەکەمان دا چاوم پێیانکەوتووە. ئەوان ئەو کەسانەن  کە بەرپرسیارێتیان گرتۆتە ئەستۆ و وەکوو کەسانێکی چالاک شتگەلی زۆر گرنگیان پێکهێناوە.