چوار پارتی ناو پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیر گەیشتنە ڕێککەوتن

2:09 min

ئەم دوا نیوەڕۆیە سەرۆکی پارتی سەنتەر ئانی لوێڤ لە کۆنفەرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە چوار پارتی نێو پارلمان گەیشتوونەتە ڕیککەوتن تا دەنگ بە حکومەتێکی ناوەند بدرێ.

هەریەک لە پارتەکانی سۆسیالدێموکرات، ژینگە، ناوەڕاست و لیبڕالەکان نزیک بوونەتەوە لە ڕێککەوتنێکی گشتی بۆوەی کە ستێفان لۆڤین وەک سەرۆک وەزیر سوید بمێنێتەوە.

ئانی لوێڤ ڕایگەیاند کە ئەوان لە سەر پرسی بازاڕی کارو بازاڕی خانووبەرەوەو هەورها کەمکردنەوەی باجی کرێکاران ڕێککەوتوون.

ئولف کریستەرشۆن، سەرۆکی پارتی مۆدێرادەکان نیگەرانی خۆی لەو بڕیارەی پارتەکانی ناوەڕاست و لێبراڵ دەربڕی. ناوبراو وتی کە هاوکاری ئەو دوو پارتە لەگەڵ پارتەکانی سوۆسیالدێموکرات و ژینگە بە مانای لە ناوچوونی بەرەی ئالیانسە، واتە باڵی ڕاستی سیاسەتی سویدە.

بۆ درێژەی هەواڵەکە دەتوانن گوێ لە فایلە دەنگییەکە بگرن!