پارتی چەپ یەکلاکەرەوە دەبێت

2:27 min

پرسی یەکلا کردنەوەی هەڵبژاردنەوەی ستێفان لوێڤێن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئێستا لای پارتی چەپە. ئەمە سەرەڕایی ئەوەی چوار پارتی نێو پەرلەمانی سوید لەسەر چەندین پرسی گرنگ بە مەبەستی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکوەزیران ڕێککەتن.

 چوون ئەو چوار پارتە کە پارتەکانی ناوەڕاست، لیبراڵەکان، ژینگە و سۆسیالدیموکراتەکان زۆرینەی نێو پەرلەمان پێکناهێنن.

ئەمڕۆش پارتی چەپ بڕیاری خۆی لەسەر پشتگیرکردن یان نەکردن لە هەڵبژاردنەوەی ستێفان لوێڤێن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەدات. ئەمەش لە پاش ئەوەی سەرۆکی ئەو پارتە یوناس خوێستێت چاوی بەسەرۆک پەرلەمان کەوت.

 هەر ئەمڕۆش سەرۆکی پەرلەمان چاوی بە گەشت سەرۆکپارتەکانی نێو پەرلەمان یەک لە دوای یەک بکەوێت و پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بڕیاری خۆی لەسەر بژاردەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕابگەیەنێت.

 

بۆ بیستنی تەواوی بابەتەکە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە.