پارتی چەپ ڕێ لە لوێڤێن ناگرێ بۆ سەرۆکوەزیران

3:30 min

پارتی چەپ دژی بەربژێربوونی ستێفان لوێڤێن سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکراتەکان نابێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

ئەم هەڵوێستەی پارتی چەپ ڕێگە خۆش دەکات تا رۆژی هەینی پەرلەمانتاران متمانە بدەنەوە بە  ستێفان لوێڤێن وەک سەرۆکوەزیران بۆ چوار ساڵی دیکە.

بەڵام یوناس خوێستێت سەرۆکی پارتی چەپ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم ڕێگەدانە بە مەرجی ئەوەیە کە سۆسیالدیموکراتەکان، مافەکانی کرێکاران و کرێنشینان بەرتەسک نەکەوە. وەک لەڕێککەوتنە چوار قۆڵییەکەی پارتەکانی سۆسیال دیموکراتەکان و ژینگە و ناوەڕاست و لیبراڵەکان هاتووە.

 

بۆ ووردەکاری زیاتر لەمبارەوە، دەتوانن گوێبیستی ئەم فایلە دەنگییە بن!