"ژنانی ئێزدی پەیکەرەکانیشیان وەک خۆیان بێ ناز بوون"

8:01 min

حەوتووی ڕابردوو ئاگرێک لە ناوچەی نارینگی شاری یەڤلە کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین ئەنبار و شوێنی دیکە لەو ناوچەیە سووتان.

ئاتۆلیەکەی سویوان سەعیدیان هونەرمەندی پەیکەرتاشیش یەکێک لەو شوێنانەیە کە بە هۆی ئەو ئاگراوە بە تەواوی لە ناوچوو. هەروەها ئەو ئاگرە هەندێک پەیکەری پڕۆژەی هاواریشی تێدا سووتاوە. پڕۆژی هاواری سەیوان سەعیدیان، کارێکە بۆ کچانی ئێزدی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش سەری بڕیون یان کۆیلەی کردبوون. لەو بارەوە وتووێژێکمان لەگەڵ هونەرمەند سەیوان سەعیدیان کردووە کە سەرنجتان بۆ بیستنی ڕادەکێشم.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگیەکە بکە!