
لە داهاتوودا پەناخوازان ناتوانن لەسەر هەندێک ئەدرێس بژین
ئەو پەناخوازانەی بۆ نیشتەجێبوون گەڕەکە بە کێشەکان هەڵدەبژێرن ئەوا کۆمەکی ڕۆژانە و کۆمەکی نیشتەجێبوونیان لەلایەن دەزگای کۆچەوە دەبڕێت.
ئەمە یەکێکە لەو پێشنیارانەی کە حکومەت و دوو پارتە هاوکارەکەی واتە پارتی لیبراڵەکان و پارتی سەنتەر لەسەری پێکهاتوون. ئەم پێشنیارە یاساییە ئەو پەناخوازانەی ئەمڕۆ لەو گەڕەکانەدا داژین ناگرێتەوە. بەڵکو ئەو پەناخوازانە دەگرێتەوە کە لە دوای ١-١-٢٠٢٠ وە دێنە سوید. پێشنارە یاساکە ئەمساڵ دەخرێتە بەردەست پەرلەمان و مانگی یەکی ساڵی داهاتوو چاوەڕوان دەکرێت جێبەجێ بکرێت.
تەکایە بۆ بیستنی تەواوی بابەتەکە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!