کوردانی شارە جیا جیاکانی سوید پشتیگیری لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەن

3:18 min

لە ستۆکهۆڵم گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کوردانی شارە جیا جیاکانی سویدیەوە بەڕێوەچوو.

جێی باسە کە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی مینتتۆریەت لە دەرەوەی پەرلەمانی سوید بەڕێوەچوو وە دەیان کوردی تاراوگە لە چین و توێژە جیاجیاکان بەشداربوون، بەڵام بەراورد بە خۆپیشاندانەکانی پشتگیریکردن لە رۆژائاو یان باکووری سوریا بەشداربووانی ئەمڕۆ زۆر کەمتربوو.

تکایە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئامانجی خۆپیشاندەران و ئەو شارانەی کوردانی تاراوگە لێیەوە هاتوونەتە ستۆکهۆڵم کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!