داهاتی شارەوانییەکان بە پارەی پارککردنی ئۆتۆمبێل چەندین ملیارد کرۆنە

2:30 min

لە ساڵی ٢٠١٤ وە داهاتی پارەی پارککردنی ئۆتۆمبێل لە شارەوانی و هەرێمەکاندا لە ٪٥٠ هەڵکشاوە. تەنها پارساڵ بە پارەی پارککردنی ئۆتۆمبێل شارەوانییەکان ٢،٤ ملیارد کرۆنیان دەستکەوتووە.

بەپێی یاسا ئەوا شارەوانی و هەرێمەکان مافی خۆیانە کە لە چوارچێوە پێداویستییەکانیان پارەی پارککردنی ئۆتۆمبێل لەسەر مڵکی شارەوانییەکان وەرگرن.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ڕاپرسییەکی لەسەر تەواوی ٣١١ شارەوانی و هەرێمەکانی سوید ئەنجامداوە. ٢٩٢یان وەڵامیان داوەتەوە. لە کۆی ئەوانەی وەڵامیانداوەتەوە ٨٩ شارەوانی و هەرێم ئاماژەیان بەوە کردووە کە پارەی پارککرن لە دانیشتوانەکانیان وەردەگرن.

تکایە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هۆکاری وەرگرتنی پارەی پارککردن کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە.