بنکەکانی دەزگای کاردۆز درێژە بە کار و چالاکی دەدەن

1:27 min

حکومەت ئەرک و بەرپرسیاریەتی نوێ دەخاتە سەر شانی دەزگای کاردۆز و یەک لە ئەرکەکان درێژەدانە بە کار و چالاکییەکانی دەزگاکە لە سەرجەم کۆموونەکانی وڵات.

دەزگای کاردۆز Arbetsförmedlingen لە بەردەم گۆرانکاری گەورەدایە و لایەنێکی ئەو گۆڕانکاریانە بەشێکی کار و چالاکییەکانی دەزگاکە دەگرێتەوە لە بواری پاڵپشتی و رێنیشاندەری بۆ بێکاران کە بڕیارە بدرێ بە لایەنی تایبەت و دەزگای تر لە ناوچەکان.

ئەو گۆرانکاریانە بەشێکن لە پێهاتنی مانگی نۆڤەمبەر لە نێوان حکومەت و هەر یەکە لە پارتی سەنتەر و پارتی لیبرالەکان کە بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێن.

لە سەرەتای ئەمساڵدا دەزگاکە ڕایگەیاندبوو کە بڕیارە نزیکەی ١٣٢ بنکە و ناوەندی دەزگاکە لە ناوچە جۆراوجۆرەکان دابخات.