پیاوێکی ٣٠ ساڵان دەستگیر کراوە

ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە بینایەکی وەرزشیدا

1:36 min

ڕۆژی شەممە لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتی گەنجان لە یارییەکانی تۆپی دەستیی سوید لە گەڕەکی مەشتای ستۆکهۆڵم، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردە ناو بیناکەدا و بەشێک لە دیوارەکەی رووخاند.

ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیبوو سەرەتا بە تاوانی کەمتەرخەمی لە ترافیکدا و هەروەها  لێخوڕین بە سەرخۆشی تۆمەتبار کرا. سکاڵایەکی لەسەر تۆمار کرا و دوواتر ئازاد کرا. بەڵام پاش ئەوەی کەسەکە لەوێ نەما پۆلیس زیاتر لە ئۆتۆبمێلەکەی کۆڵیەوە، نامەیەکیان دیتەوە کە ناوی ئوساما بن لادنی تید هاتبوو. هەروەها پێدالی گازەکەی، باترییەکی ئوتۆمبێلی لەسەر دانرابوو.

ڕۆژی دوایی، واتە ڕۆژی یەکشەممە پیاوەکە کە تەمنی ٣٠ ساڵە لەناو شوقەیەکدا لە گەڕەکی سیگتونا، ئەمجارە بە تۆمەتی هەوڵی کوشتن دەستگیرکرا.