
دزی لە کارتی بانکی سەرچاوەی داراییە بۆ گروپەکانی تاوان
دزیکردن و بڕینی کارتی بانکی خەڵک بووەتە ڕێگایەک بۆ فراوان بوون و پاڵپشتیی دارایی گروپەکانی تاوان. تاوانباران لەجیاتی شێوازەکانی دزیکردن لە بانک، ئێستاکە لە ڕێگەی دەستڕاگەیشتن بە کارتی بانکی، درێژە بە دزی و قۆڵبڕی دەدەن.
پێشتر باندەکانی تاوان لەڕێگای دزیکردن لە بانکەکانەوە پشتیوانی دارایی ئەنجامدانی تاوانی تریان دەکرد. ساڵی ٢٠٠٨ رێژەی دزی لە بانکەکان و پەلاماری گواستنەوە بۆ سەر بانکەکان ٢٠٠ پەلامار بوو.
لەڕاستیدا لە ڕێگای بەرزبوونەوەی ئاستی تەکنیکی و ئەمنیەتی و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی پارەی نەغدینە، و هاوکات کەمبوونەوەی بنکەکانی پۆست و بانک، ئەم جۆرە دزی و بانکبێینە کەمی کردووە.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پۆلیس، ساڵی پار و لەم ڕێگایەوە بڕی ٢١٠ ملیۆن کرۆن لە هاوڵاتیانی سویدی دزراوە.