دوو پیاو لە نۆرشوێپینگ بە فیشەک کوژران

2:26 min

دوێنێ شەو لە دەرەوەی یانەیەکی شەوانە لە شاری نۆرشوێپینگ دوو پیاو بە فیشەک کوژران.

ئەو دوو پیاوە کە یەکێکیان تەمەنی ٤٠ ساڵ و ئەوی دیکەیان ٤٥ ساڵ بووە بە سەختی بە فیشەک بریندارکرابوون، وە لەبەر سەختی برینەکانیان گیانیان لە دەستداوە. ئەو دوو کەسە پێشووتر لەلایەن پۆلیسەوە ناسراون و لە سەر تاوانی گەورەش حوکمدراون. بەپێی زانیارییەکانی P4 Örebro ئەو دوو پیاوە کوژراوە پەیوەندیان بە تۆڕێکی تاوانکاری ناسراوەوە لە شاری ئوێرێبرووەوە هەیە.

هاوکارمان جوتیار موراد لە شاری نۆرشوێپیگەوە باسی ڕەوشی شارەکەو ئەو دوو کەسە کوژراوەی بۆ کردین. تکایە بۆ زانیاری زیاتر و ڕاپۆرتی جوتیار موراد لە نۆرشوێپینگەوە کلیکی فایلە بکە.