
لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری بازاڕی کار بەرەیەکی پێکنا
پارتی چەپ داوا لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری بازاڕی کار ئێڤا نوردمارک دەکەن و داواکەیان ئارستەی حکومەت کردووە.
هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنەی ئەم هەواڵەدا لەلایەن پارتی چەپەوە، ئەوە هەریەکە لە پارتی مۆدێراتەکان، پارتی دیموکراتەکانی سوید، پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان پشگیری خۆیان بۆ داواکەی پارتی چەپ نیشاندا کە متمانە لە وەزیری کار بسەندرێتەوە.
لای خۆیانەوە پارتی سۆسیالدیموکراتەکان کە حکومڕانن ڕایانگەیاندووە، ئەوان ئامادەن جارێکی دیکە لە گەڵ پارتە هاوکارەکانیان دابنیشن و گفتووگۆ بەتایبەت لەسەر پرسی دەزگای کاردیتنەوە و دەرئەنجامەکانی داخستنی ئەو دەزگایە بەتەواوی بکەنەوە.
تکایە بۆ بیستنی وردەکارییەکان کلیکی فایلە دەنگییەکە بکەن!