
وێنە: Foto: Henrik Montgomery/TT
ئابووری/بازاڕی کار
پێشنیاز: لە ساڵی داهاتووەوە کرێکاری بیانی دەبێت باج بدات
ئەو کرێکارانەی لە وڵاتانی دیکەوە بۆ کار دێنە سوید دەبێت لە ساڵی داهاتووەوە باج بدەن. ئەمە پێشنیازێکە کە حوکوومەت ئەمڕۆ بۆ پەسەندکردنی دەیخاتە بەردەم پەرلەمان. وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئەندەرشۆن دەڵێت ئەو کرێکارە سویدییانەی بۆ کار دەچنە دەرەوەی وڵات لەوێ باج دەدەن، بۆیە لە جێی خۆیدایە ئەو کرێکارانەشی دێنە سوید لێرە باج بدەن بەو شێوەیە دادوەرانە دەبێت.