
لیبڕاڵەکان ناخوازن سنوور بۆ هاتنی پەناخوازان دیاری بکرێت
نیامکۆ سابوونی، سەرۆکی پارتی لیبڕاڵەکان دەڵێ نابێ دیاری بکرێت کە چ ژمارەیەک لە پەناخوازان بەمەبەستی داخوازی ئیقامە ڕوو لە سوید بکەن.
سابوونی بە ڕادیۆی سویدی وت: یاسایەک هەیە و بە پێی ئەو یاسایە هەموو تاکێک مافی ئەوەی هەیە داوای مافی ئیقامە لە وڵاتێکی دیکە بکات و ئەگەر پێویستی بە پاراستن بوو ئیقامە وەرگرێت. بە وتەی ناوبراو ئەگەر مرۆڤ ژمارەیەکی تایبەت دیاری بکات و بڵێ تەنیا ئەوەندە خەڵک دەتوانن داوای مافی ئیقامە لەسوید بکەن ئەو کات یاساکانی مافی پەنابەرێتیمان پێشێل کردووە.
Herish Naseri
بۆ زانیاری زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگییەکە بکە!