دەرمان

"نابێ نۆرەبڕی لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەرمان بکرێت"

2:41 min

ئەو کەسانەی بیمەی دەرمانی تایبەتیان هەیە لە وەرگرتنی سەرەی دەرمان و چارەسەریی پزیشکی دا پێش ئەو کەسانە خراون کە بیمەی گشتی یان دەوڵەتیان هەیە. لێنا هاللێنگرێن وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی سوید ڕۆژی ڕابردوو لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: حکومەت لێکۆلەرێکی تایبەتی بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە داناوە. بە وتەی ناوبراو لە وڵاتێکی وەکوو سوید نابێ سەرەبڕی لە خزمەتگوزاریی دەرمان و چارەسەریی پزیشکی بۆ ئەو کەسانە بکرێ کە گیرفانیان پڕە، بەڵکوو ئەولەویەت دەبێ بەو کەسانە بێ کە لە هەموان زیاتر پێویستیان بە دەرمان و چارەسەر هەیە.

Herish Naseri

herish.naseri@sr.se

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!