دەرکردن لە سوید

عێراق و ئێران هاوڵاتییە تاوانبارە دەرکراوەکانیان وەرناگرنەوە

1:28 min

لەسەرەتای ئەم حەفتەیە ڕادیۆی سوید ئاشکرای کردبوو کە لە ٨ ساڵی ڕابردوودا پۆلیسی سوید نەیتوانیوە حوکمی دەرکردنی 600 کەس جێبەجێ بکات کە بە هۆی ئەنجامدانی تاوانی لە شێوەی دەستدرێژی سێکسی حوکمی دەرکرانیان دراوە. زۆربەی ئەو کەسانەی حوکمی دەرکرانیان هەیە، خەڵکی وڵاتانی، ئێران، عێراق، سۆمالیا، ئەریتریا و لوبنانن.

وەزیری کۆچی سویدیش لەو بارەوە دەڵێ پێشتر ئەفغانستان و ماراکۆش هاوڵاتیییەکانیان وەرنەدەگرتەوە، بۆیە بە ڕوونی بەو وڵاتانەیان وتووە ئەگەر خوازیاری بەردەوامی پێوەندییەکی باشن لەگەڵ سوید، دەبێ هاوڵاتییەکانیان وەرگرنەوە.

Herish Naseri

herish.naseri@sr.se

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!