کەش و هەوا

لە پێنچشەممەوە کەش و هەوای سوید بەرەو سارد بوون دەچێت

1:18 min

دوای کەش و هەوای خۆشی مانگی ئاگوستی، وردە وردە کەش و هەوای سارد و باراناوی ڕوو لە سوید دەکاتەوە. ساندرا فیرشتێد لە دەزگای کەشناسی سوید بە ئاژانسی هەواڵی تێ تێی وتووە دەبێ چاوەڕێی بارانێکی بەخوڕ و زۆر بکەین.

پێشبینی کراوە لە هەرێمەکانی ڕۆژاوای یۆتالاند، ئوێستێریۆتلاند و ئوێرەبروو بارانێکی زۆر ببارێت. چاوەڕوان دەکرێت کەش و هەوای ناخۆش لە دوانیوەڕەۆی ڕۆژی پێنجشەممەوە لەو هەرێمانە دەست پێ بکات و هەموو سوید بگرێتەوە.

Herish Naseri

herish.naseri@sr.se

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!