تاوان

چەکدارانی نەناسراو دوو گەنجی تاوانباریان دەرباز کرد

1:23 min

پیاوانی چەکدار شەوی چوارشەممە دوو کەسیان لە خانەی چاودێری گەنجان (ungdomshem) لە شاری لوند دەرباز کردووە. ئەمڕۆش پۆلیس پشتڕاستی کردۆتەوە ئەو دوو کەسەی ڕایان کردووە، تەمەنیان ١٨ و ١٩ ساڵانە و بە تاوانی کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتن حوکم دراون.

پۆلیس هەوڵەکانی بۆ دەست بەسەر کردنەوەی ئەو دووکەسە چڕتر کردۆتەوە. کالە پەرشون، بەرپرسی کاروباری ڕاگەیاندن لە پۆلیسی باشووری سوید بە ڕادیۆی سویدی وتووە:

ـ پۆلیس زانیاری تەواوی لەسەر ئەو کەسە هەڵاتوانە هەیە.

Herish Naseri

herish.naseri@sr.se

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!