کۆرۆنا

شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا زۆربەی وڵاتانی ئەورووپای گرتۆتەوە

1:49 min

شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا وڵاتانی ئەورووپایی داگرتووە و دەیان هەزار کەس تووشی کۆڤید ١٩ بوون. ئەوە لە کاتێکدایە تا ئیستا هیچ نیشانەیەک لە بەربڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ جاری دووهەم لە سوید بە دی ناکرێت.

ڕێژەی بڵاوبوونەوەی دووبارەی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەورووپایی خەریکە نزیک دەبێتەوە لە ڕێژەی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا کە بە دەیان هەزار قوربانی لێ کەوتەوە.

بە وتەی ئاندێرش تێگنێل پەتاناسی حکومەتی لە دەزگای تەندرووستی نەتەوەیی سوید، لە وڵاتانی سپانیا، فەڕانسا، یۆنان و هەروەها وڵاتانی باڵکان ڕێژەی تووشبووان بە کۆڤید ١٩ بەرز بۆتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگییەکە بکە!