کولتوور

تەیفوور بەتحایی کەسایەتی سیاسی و فەرهەنگی کورد کۆچی دوایی کرد

4:09 min

تەیفوور بەتحایی نووسەر، فیلمساز و کەسایەتی سیاسیی کورد ڕۆژی ڕابردوو لە شاری یۆتێبۆری سوید کۆچی دوایی کرد. ناوبراو کەسایەتییەکی ناسراوی سیاسیی و کولتووری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. فیلمە دێکۆمێنتارییەکانی نان و ئازادی و ئازار و هەروەها درامای گەلەگورگ کە هەموویان باس لە دۆخ و ژیانی کوردان دەکەن بەرهەمی تەیفوور بەتحایی بوون.

بەتحایی لە سەردەمی حکومەتی پاشایەتی لە ئێراندا حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو بەڵام دواتر حوکمەکەی بۆ زیندانی کردنی هەتاهەتایی گۆڕابوو.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!