بودجەی ٢٠٢١

٢٥٠ ملیۆن بۆ لێسەندن و سەرپەرشتی منداڵیک کە لە تاوانکارییەوە گلاوە

5:51 min

حکومەت دەیەوێت منداڵان ئاسانتر و زیاتر لەو دایک و باوکانە بسەنرێنەوە کە لە ژینگەیەکی پڕکێشەدا دەژین و لە کاری تاوانکارییەوە گلاون. ئەم کارە پاش لێکۆڵینەوەی دەزگا حکومییەکان ئەنجام دەدرێت ومنداڵەکان دەدرێن بە خێزانێک، یان خانەی تایبەت بە منداڵان کە سەرپەرشتییان بکەن.