دامەزرێنەری زۆربەی کۆمپانیا نوێکانی سوید کەسانی بەڕەگەز بیانین

2:38 min

ژمارەی ئەو بیانیانەی کە کۆمپانیا و شەریکەی خۆیان دادەمزرێنن بەردەوام لە زیادبووندایە. ئەمە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی ئاماری سوید  (SCB)لەسەر داوای بانکی (SEB) نیشانی دەدات.

لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠١٨  واتە لە ماوەی ١٥ ساڵدا ژمارەی کەسانی بیانی کە کۆمپانیای خۆیان دادەمەزرێنن ٢٢٤ لەسەد زیادی کرد، بەڵام لە ناو کەسانی سویدیدا تەنیا لەسەدا ٧٦ زیادی کرد.