Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سه‌رکه‌وتنی دیمۆکراتیانه‌ کافی نیه!

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 12 maj 2008 kl 17.41

سه‌رکه‌وتنی دیمۆکراتیانه‌ کافی نیه!‌رۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆککۆمار‌ بوریس تادیچ‌ی لایه‌نگری ڕۆژئاوا، سه‌رکه‌وتنی خۆی و هاوپه‌یمانانی، له‌ هه‌ڵبژاردنی پارلمانی سه‌ربێستاندا ڕاگه‌یاند و ده‌ستبه‌جێش له‌ لایه‌ن چه‌ند وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپاوه‌ پیرۆزبایی لێکرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا حیزبه‌ ناسیونالیسته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ که‌ نایانه‌وێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ‌په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپادا هه‌بێت، ئه‌توانن ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنه‌رێنن.‌دیاره‌ ئه‌مه‌ش‌ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سه‌رۆکوه‌زیری پێشوو، کوستۆنیتزا پشتیوانی له‌ کام لایه‌ن بکات.

له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا کارل بیلد، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ئاوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژارندنه‌که‌ شڕۆڤه‌ ئه‌کات:  کارل بیلد ده‌ڵێ: زۆر باشتر له‌وه‌ی پێم وابوو، چووه‌ پێشه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ جیاوازانه‌‌ی ئه‌کران، ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆر هه‌بوو که‌ ناسیونالیسته‌ توندئاژۆ‌کان، هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ببه‌نه‌‌‌وه‌. ئێستا حیزبی دێموکراتی سێربستان که حیزبێکی لایه‌نگری ڕۆژئاوا و چاکسازیخوازه‌، بره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه‌. ئه‌مه‌ هه‌رچه‌ند زۆرینه‌ی بڕیارده‌ری ئه‌ندامانی پارله‌مانیشیان له‌گه‌ڵ نیه‌. بۆیه‌ پێموایه‌‌‌ دانوستاندنێکی دژوارییان له‌ پێشه‌. به‌ڵام هیچ گومانی تێدا نیه‌ که‌ سه‌رکه‌وتنه‌ مۆرالییه‌که،‌ لایه‌نگری ئه‌ورووپایه‌ تا لایه‌نگری ناسیۆنالیسته‌کان و ئه‌مه‌ش هه‌واڵێکی خۆشه‌. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی مۆرالی واته‌ ئه‌خلاقی، چ‌ مانایه‌کی ده‌بێ بێتوو ناسیونالیسته‌کان ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنن. 

کارل بیلد له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: باوه‌ڕ ناکه‌م وای لێ بێت، با بزانین چۆن ئه‌بێت. من پێموایه‌ ئاخری هه‌ر سوسیالدیموکراته‌که‌ن بڕیارده‌ر ئه‌بن. هه‌ر ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ مورالییه‌ خۆی مانای زۆره‌. ئه‌مه‌ نیشانه‌ی متمانه‌ی سیاسیی دامه‌رزاندنه‌. سۆسیالدموکراته‌کان بره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانن و وه‌کوو بره‌وه‌ ئه‌بینرێن، بۆیه‌ دژواره‌ که‌ ده‌سه‌ڵات بدرێ به‌ حیزبێک که‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دۆڕاندووه‌. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆر که‌س پێیان وابوو که‌ حیزبه‌ رادیکاڵه‌که‌ گه‌وره‌تر ئه‌بێت تا حیزبی سۆسیالدیموکرات. دوای گفتوگۆکردنی هه‌ڵبژاردن ‌و بۆچوونگۆڕین، جیاوازییه‌کی به‌ بایه‌خ ئه‌بینرێ‌ له‌ نیوان ئه‌و‌ دوو حیزبه‌دا‌ له‌م ده‌ ڕۆژه‌ی ئاخردا و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ‌له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌‌دا، ڕێککه‌وتننامه‌مان له‌ لوگسێنسبۆری نووسی.  

کارل بیلد به‌رده‌وام ده‌بێ و ئه‌ڵێ به‌ هاتنه‌ سه‌رکاری سوسیالدیموکراته‌کان، هه‌لو مه‌رجێكی وا دروست ئه‌بێت که‌ بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌ربستان له‌ ئورووپا، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگیرێ. ئه‌و هه‌روه‌ها دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی که‌ توندئاژۆکانی ‌ سێربستان حکومه‌ت دانامه‌زرێنن. ڕه‌وتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، دژوارییه‌کی زۆری به‌دواوه‌ ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش پێموانیه‌ تا وه‌رزی پاییز، بتوانین ده‌وڵه‌تێک له‌ به‌لگراددا بێبینین.‌  

‌semire.zarei@sr.se‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".