سوید دووسه‌د سه‌ربازی ئاشتیپارێز ده‌نێرێته‌ چاد

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ پێشنیاری فه‌رانسه‌ی له‌مه‌ر ناردنی هێزێکی ئاشتیپارێز بۆ‌ چاد و کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ندی په‌سند کرد. به‌م پێیه‌ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش، ئه‌رکه‌کانی ئه‌و هێزه‌ به‌ ئه‌ستۆوه‌ ده‌گرن که‌ بریتی ده‌بێ له‌ سێ هه‌زار سه‌رباز و زۆربه‌یان فه‌رانسه‌وی به‌ڵام سویدیش دووسه‌د سه‌رباز ڕه‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ ده‌نێرێته‌ چاد.

ناکۆکیی دارفوور له‌ ساڵی ٢٠٠۳وه‌ ده‌ستی پێکرد ئه‌ویش به‌ شوێن راپه‌ڕینی هۆزه‌کانی ئه‌فریقایی دژی حوکوومه‌تی عه‌ره‌بی سوودان. پاش ماوه‌یه‌ک به‌دوییه‌کانی عه‌ره‌ب هێزێکی سوپاییان پێکهێنا و دژی ڕاپه‌ڕیوان ده‌ستیان دایه‌ ئوپه‌راسیۆنی چه‌کداری که‌ له ئه‌نجامدا تا ئێستا زیاتر له‌ دووسه‌د هه‌زار که‌س کوژراو و دوو میلیۆن و نیو ئاواره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه‌. وه‌بیر دێنمه‌وه‌ که‌ له‌م دواییانه‌دا کارل بیلد وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوید سه‌ردانی کۆماری چادی کرد و جێگره‌که‌شی یان ئیلیاسسۆن نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ له‌ هه‌رێمی دارفوور هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای سوودان.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista