یارمه‌تیده‌رانی منداڵانی که‌مئه‌ندام، ده‌بێ په‌روه‌رده‌ی زیاتر بدرێن
ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌مئه‌ندامن و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی خۆیان و فێرگه‌که‌یان، پێویستییان به پشتیوانیی یارمه‌تیده‌ران هه‌یه له‌و پشتیوانییه به‌هره‌مه‌ند نین به‌تایبه‌ت گرفته‌که ئه‌و کاته گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه که بزانین یارمهتییدهرانیان خۆیان خاوه‌ن خوێنده‌واریی پێویست نین و هیچ خولێکی په‌روه‌رده‌یان له‌مباره‌وه نه‌بینیوه.
له گوێن توێژینه‌وه‌یه‌ک که به‌رنامه‌ی کالیبری ڕادیۆی سوید کردوویه‌تی، به زه‌حمه‌ت یه‌ک له سه‌ر پێنج که‌سی یارمه‌تیده‌ر، فێرگه‌ی مامناوه‌ندی (gymnasiet) یان ته‌واو کردووه. لارش ئهرهێنیووس (Lars Arrhenius) چاوه‌دێری کاروباری منداڵان و قوتابیان له دایره‌ی گشتیی خوێندنگا (skolverket) یه. کاری ئه‌و یارمه‌تیدانی ئه‌و قوتابیانه‌یه که پێیان وایه له فێرگه، له کاتی ئازاد و له پێشمهکتهبدا ڕه‌فتارێکی کرێت و نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ کراوه.
لارش ئهرهێنیووس ده‌ڵێ بێتوو که‌سێک بیه‌وێ یارمه‌تیی منداڵێکی که‌مئه‌ندام بکات که پیویستیی به پشتیوانی و هاوکاری هه‌یه ئه‌وا ده‌که‌وێته وه‌زعێکه‌وه که زه‌حمه‌ته خۆی لی ده‌رباز کا. بۆیه ده‌بێ ئه‌و مه‌رجه پێویستانه‌ی هه‌بێ تا بتوانێ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزێته‌وه.
به پێی یاسای فێرگه (Skollagen) هه‌موو منداڵێک ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ ده‌بێ بنێردرێته فێرگه‌ی ئاسایی. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که فێرگه، ئه‌رکی سه‌ر شانێتی که خۆ له‌گه‌ڵ وانه‌کان به پێی نیازی تاک تاکی قوتابییه‌کان بگونجێنێ. به‌رنامه‌ی کالیبری رادیۆ سوید له‌گه‌ڵ سێ ڕێکخستنی گه‌وره که منداڵان به که‌مئه‌ندامی جۆراوجۆر کۆده‌که‌نه‌وه قسه‌ی کردووه: فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی ئاتنشن، فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی منداڵانی که‌مئه‌ندامی جووڵه‌ی له‌ش و یه‌کێتیی سه‌رانسه‌ریی ئائوتیسم. هیچ کام له‌وان پێیان وا نییه که فێرگه‌کان ئه‌م یاسایه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. یه‌کێتیی سه‌رانسه‌ریی ئائوتیسم راپرسییه‌کی له نێوان هه‌زار دایکوباوکدا کردووه که منداڵی ئائوتیستیان له فیرگه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان نیگه‌رانی ئه‌وه بوون که کارمه‌ندانی قوتابخانه‌ی منداله‌که‌یان، خاوه‌نی ئه‌و لێهاتوویی و زانیارییه نییه که پێویسته هه‌یبێت. بۆیه ئێستا ئه‌م سێ ڕێکخراوه‌یه به دوای چه‌سپاندنی سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌کانی یارمه‌تیده‌رانی منداڵانی که‌مئه‌ندام له بواری په‌روه‌رده‌دا دیاری بکات.
سه‌رۆکی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی ئاتنشن ده‌ڵێ قسه‌یه‌کی نه‌سته‌قی سویدی هه‌یه ده‌ڵێ هه‌ر ده‌ڵێی کوێرێک، بۆته چاوساغی کوێرێک. ئێستا ئه‌وه بۆته حاڵ و وه‌زعی ئه‌و منداڵانه.
منداڵه‌کان له‌مه ناگه‌ن. ئه‌وان وه‌ک که‌سانیتر شت فێر نابن. ئه‌دی چی بکه‌ین؟ ئێمه دێنین که‌سێکی دیکه ده‌دۆزینه‌وه که ئه‌ویش هه‌ڕه‌ی له بڕه‌ی ناکات و هاوکات دایکوباوکان لێبڕاو خۆیان بهرپرسییهکی زیاتر له سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌کانیان له سه‌ر شانی خۆیان هه‌ست پێده‌که‌ن.
دایره‌ی گشتیی خوێندنگا (skolverket)ش که‌مایه‌سییه‌کی زۆر له ئاست ئه‌و پشتیوانه‌ی فێرگه‌کان ده‌توانن بیده‌نه ئه‌و منداڵانه هه‌ست پیده‌که‌ن. که‌مایه‌سییه‌کان ئاستی زانیاریی یارمه‌تیده‌ران ده‌گرنه‌وه، توێژینه‌وه له سه‌ر قوتابیان ناگاته ئه‌وه‌ی مه‌رج له سه‌ر یارمه‌تیده‌ر دابنێ و ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز ئه‌و یارمه‌تییه‌ی ده‌درێته قوتابییه‌که، ههلناسهنگێنرێ و نازانرێ که ئایا به سووده یان نا. ئۆسا فرێدریکسۆن دایکی منداڵێکه که گرفتی فێربوونی هه‌یه. ئه‌و چه‌ند ساڵ خه‌باتێکی بێئاکامی دریژه پێدا تا پشتیوانییه‌ک بۆ منداڵه‌که‌ی وه‌ده‌ست بێنێ.
ئه‌و ده‌ڵێ ره‌فتارێکی باشت له‌گه‌ڵ ناکه‌ن. کاتێ من ته‌له‌فۆنم کرد و وه‌زعه‌که‌م بۆ شیکردنه‌وه که گرفتێکم هه‌یه و داوای یارمه‌تی ده‌که‌م، وام هه‌ست کرد که ئه‌وا کیسه‌یه‌ک زڵم پێیه و داوا ده‌که‌م لێمی وه‌رگرن و چاره‌ی بکه‌ن.
مریه‌می سه‌رهه‌نگی ژنێکی کوردی نیشته‌جێی ستۆکهۆڵمه که هه‌م دایکی منداڵێکی که‌مئه‌ندامه و هه‌م له به‌رپرسانی شهریکهیهکه که یارمه‌تیده‌ران و کارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵانی که‌مئه‌ندام کار ده‌که‌ن، به خاوه‌نکاران ده‌ناسێنن.