قه‌ده‌غه‌کرانی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆمبه‌ هێشووییه‌کان

ڕۆژی ڕابردوو نوێنه‌رانی ١٥٠ وڵاتی جیهان له‌ دوبلین پێته‌ختی ئیرله‌ند کۆبوونه‌وه‌ تا له‌ جڤینێکی دوو هه‌فته‌ییدا، ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک له‌ سه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌ر بۆمبه‌کانی ناودێر به‌ klusterbomber، که‌ پێکهاتووه‌ له‌ چه‌ند بومبی بچووکتر و مه‌ودایه‌کی فراوانی ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه‌ بنووسن.

له‌م ناوه‌دا هه‌ندێ وڵات هه‌ن که‌ ده‌ڵێن ئه‌م جۆره‌ بۆمبانه‌ ده‌بێ به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ بکرێن، که‌چی وڵاتی وا هه‌ن که‌ ده‌ڵێن با ڕیزپه‌ڕێکیش هه‌بێت. هه‌ڵوێستی سوید له‌ سه‌ر ئه‌و بۆمبانه‌ زۆر ئاشکرا نییه‌. حوکوومه‌ت به‌ بێ هیچ گومانێکه‌وه‌ ده‌ڵێ که‌ له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌کردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆمبه‌ هێشووییه‌کانه‌ به‌ڵام هێشتا دڕدۆنگن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌مه‌ ئه‌و بۆمبانه‌ش بگرێته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ر ئه‌و فڕۆکه‌ یاسانه‌ی سوید سازیان ده‌کا، هه‌ن و پێیان ده‌گوترێ (Bombkapsel 90).

فرانک بێلفراگ سکرتێری دیوانی به‌رزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید (kabinettssekreterare) ده‌ڵێ ئێمه‌ له‌م پێناوه‌دا داواکاری سیاسه‌تێکی زۆر دڵئاوه‌ڵه‌ین. به‌و مانایه‌ که‌ ده‌بێ ئه‌و بۆمبانه‌ی زیانی گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌گه‌یێنن مه‌منووع بکرێن. ئێمه‌ له‌ وه‌ته‌ی ڕه‌وتی ئۆسلۆ له‌ هاوینی ساڵی ١٩٩۳ بۆ ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌ستی پێکرد. ئێمه‌ هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش له‌ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ڕه‌چاو ده‌که‌ین.

به‌ڵام مانای زیانی گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی گه‌یشتن چییه‌؟

ئه‌م پێناسه‌یه،‌ کۆبوونه‌وه‌ی دوبلین ده‌یکات. هه‌ر ئه‌م پێناسه‌کردنه‌ش پرسیاری سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌کانه‌.

به‌ڵام سوید خۆی چۆن پێناسه‌ی زیانی گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی گه‌یشتن ده‌کات؟

مرۆڤ هێشتا خاڵی هاوسه‌نگی نادۆزێته‌وه‌ له‌ نیوان ئه‌و پێداویستییانه‌ی بۆ کاروباری پاراستن هه‌مانه‌ و مافی نیونه‌ته‌وه‌یی ئینسانی. ئیمه‌ دواهاتی گه‌لێ ناخۆشمان له‌ به‌کارهێنانی بۆمبه‌ هێشووییه‌کان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ له‌ شه‌ڕی لوبنان.

سوسیالدیمۆکراته‌کان پێشتر پێشگیرییان له‌ (Bombkapsel 90) کردووه‌ و به‌ به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ له‌ پاراستن دژی هێزه‌کانی داگیرکه‌ریان داناوه‌. به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ ئێستا بایداوه‌ته‌وه‌. ئوللێ تورێل (Olle Torell) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ حیزبی سوسیال دیمۆکرات، یه‌کێ له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ جڤینی دوبلیندا به‌شدار ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێ حیزبه‌که‌ی لایه‌نگری قه‌ده‌غه‌کرانێکی ته‌واوی هه‌ر جۆره‌ بۆمبێکی هێشووییه‌. ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ حوکوومه‌ت له‌ سه‌ری پێکنه‌هاتووین، ئه‌و ڕیزپه‌ڕییه‌یه‌ که‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ.

ئوللێ تورێل، سیاسه‌تی حوکوومه‌تی ئێستای سویدی به‌ دووڕووانه‌ وه‌سف کرد.

فرانک بێلفراگ سکرتێری دیوانی به‌رزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌ڵێ من سیاسه‌تێکی دووڕووانه‌یه‌ ناناسم که‌ سوید کردبێتی ئێمه‌ گوتوومانه که‌ له‌م پێناوه‌دا داواکاری سیاسه‌تێکی زۆر دڵئاوه‌ڵه‌ین که‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ سه‌ری ڕێککه‌وتن بکرێت.

شاره‌زایانی سوپایی، (Bombkapsel 90) به‌ بۆمبێکی هێشوویی داده‌نێن که‌ میکانیزمێکی خۆته‌قێنی تێدا دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشی ته‌قینه‌وه‌ی دواتری بگرێت. به‌ گوێره‌ی قسه‌کانی فرانک بێلفراگ، حوکوومه‌ت هێشتا هه‌ڵوێستی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌گرتووه‌ که‌ ئاخۆ (Bombkapsel 90)  یا (BK 90)  ش وه‌ک بۆمبێکی هێشوویی سه‌یری بکرێت و قه‌ده‌غه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌ر بێت، یان نا. ئوللێ تورێل (Olle Torell) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ حیزبی سوسیال دیمۆکرات، ده‌ڵێ ئێمه‌ ده‌بێ به‌ جیهان نیشان بده‌ین که‌ وڵاته‌که‌مان له‌ سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و چه‌کانه‌دا دوودڵییه‌کی نییه‌ ته‌نانه‌ت بێتوو ئه‌و بۆمبانه‌ش که‌ خۆمان

به‌رهه‌میان دێنین، بکه‌ونه‌ به‌ر ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌وه‌. چونکه‌ وڵاتی دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێن با هه‌موو ئه‌و بۆمبانه‌ی دی قه‌ده‌غه‌ بکرێن به‌ڵام نه‌ک ئه‌وانه‌ی ئێمه‌. به‌ڵام ئێمه‌ ده‌توانین له‌م ناوه‌دا وێنه‌یه‌کی باش بین بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش. ئێمه‌ پێشتر سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و ولاتانه‌مان ده‌کرد که‌ دژی چه‌ککردنی جیهانی بوون به‌ڵام ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چین که‌ له‌ده‌ستی بده‌ین. با بێته‌وه‌ بیرمان که‌ ئێمه‌ له‌ ڕێککه‌ووتننامه‌ی ناودێر به‌ ئوتاواش، بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چاندنی مینی تاکه‌که‌س، ده‌وری پێشه‌نگمان گێڕا.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".