Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنگره‌ی حیزبی ژینگه‌ی سوید

پارتی ژینگه‌ی سوید ڕێبازی کاری سیاسی خۆی ده‌گۆڕێ، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌مه‌ودوا زیاتر کار بۆئه‌و پرسانه‌ ده‌کات که‌ له‌ ئارادان وده‌کرێ جێبه‌جێ بکرێن. ئه‌مه‌ له‌ پاڵ سیاسه‌تی دوربینی که‌ پێشتربه‌رنامه‌ی کاری ئه‌م پارته‌بوو. ئه‌م بڕیاره‌و چه‌ند بڕیارێکی تر له‌ کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م پارته‌دا که‌ دوێنێ کۆتایی هات تاووتوێ کران.

ئێمه‌ پارتی سیاسه‌تی دوربینی و سیاسه‌تی واقعبینانه‌ین. و هه‌رواش ئه‌مێنینه‌وه‌. به‌م قسانه‌ Maria Wetterstrand که‌ یه‌کێکه‌ له‌ دوو وته‌بێژی پارتی ژینگه‌ی سویده‌، باسی له‌ سیاسه‌تی نوێی پارته‌که‌ی کرد. هه‌روه‌ها ووتی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ پێویسته‌ و مه‌رجه‌ له‌ کاتێکدا ئێمه‌ وه‌ک پارتی ژینگه‌ ئه‌رکی گه‌وره‌مان له‌سه‌رشانه‌ له‌ سیاسه‌تی سویدا.

ئه‌م کۆنگره‌یه‌ بۆ رێبه‌رانی پارته‌که‌ به‌ گرنگ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، چونکه‌ له‌م کۆنگره‌یه‌دا بواری ئه‌وه‌ ڕه‌خسا که‌ پارته‌که‌ سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت به‌شێوه‌یه‌ک که‌ باوه‌ڕێکی زیاتر بباته‌وه‌و ببێته‌ پارتیێک که‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی له‌ پارته‌کانی تر جیاوز نه‌بێت. له‌ هه‌مانکاتدا پارتی ژینگه‌ ده‌یه‌ویت بیر و سیاسه‌ته‌ دووربینیه‌کانی خۆی له ده‌ست نه‌دات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م دووجۆره‌ سیاسه‌ته‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتو ده‌بێت Maria Wetterstrand ده‌ڵێت به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئێمه‌ توانیومانه‌ به‌لانسێکی باش له‌ نێوان سیاسه‌تی نوێ و کۆنی پارته‌که‌ماندا دروست بکه‌ین.

پارتی ژینگه‌ی سوید هه‌نگاو بۆ هاوپه‌یمانیه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی چه‌پ و پارتی سۆسیالدیمۆکراته‌کاندا ده‌نێ، وه‌ک خۆئاماده‌کردنێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی دووساڵی داهاتوو بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی به‌دیل بۆ حکومه‌ته‌که‌ی راینفێلد.

جه‌بار ئه‌مین ئه‌ندامی پارتی ژینگه‌و نوێنه‌ری شاری ئومیۆ Umeå له‌ کۆنگره‌ی ئه‌م دواییه‌ی پارته‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی نوێی پارتی ژینگه‌ ده‌ڵێ ناتوانرێت باس له‌ ئاراسته‌ گۆڕینی سیاسی بکرێت، به‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ی که‌ نوێه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م پارته‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ زیاتر کار بۆ پرسه‌ نزیکه‌کان ده‌کرێت تا پرسه‌ دووره‌کان.

ماریا وێته‌رستراند وته‌بێژی miljöpartiet ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پرسه‌ گرنگه‌کان ئاماده‌بکه‌ین و بیان گه‌یه‌نینه‌ ئه‌نجام له‌ گه‌ڵ پارتی سۆسیالدیمۆکراته‌کان، ئه‌وا ئه‌بێت کاره‌کانمان به‌ هاوقۆڵی له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌ستپیبکه‌ین. له‌ پرسی ئه‌وه‌ی که‌ ئاخۆ پارتی ژینگه‌ هاوجه‌م یه‌کن له‌سه‌ر ئه‌م ڕیبازه‌ نوێیه‌ی کارو هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تردا ماریا وێته‌رستراند ده‌ڵێ ئێمه‌ هیچ کاتێک وه‌ک ئێستا یه‌ک نه‌بووین. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ گرنگی مه‌یسه‌ربونی و خستنه‌کاری ئه‌و پرس و پیشنیارانه‌کرده‌وه‌ که‌ پارتی ژینگه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ هه‌وڵیان بۆئه‌دات.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی پارتی ژینکه‌ ماریا ویته‌رستراند جه‌ختی له‌سه‌ر پرسی بیمه‌ی بێکاری کرده‌وه‌و وتی یه‌کێک له‌پرسه‌ هه‌ره‌گرنگه‌کانی حکومه‌تی هاوپه‌یمانی داهاتو ئه‌وه‌یه‌ که‌ چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌ ژماره‌ زۆره‌ له‌ هاوڵاتیان بدۆزێته‌وه‌ که‌ که‌تونه‌ته‌ بازنه‌ی نه‌بونی بیمه‌ی بێکاریه‌وه‌. هه‌روه‌ها دڵنیای خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌پشتگیری و هاوده‌نگی هاوڵاتیان بۆ ئه‌م پێشنیاره‌.

بڕیاریکی تر که‌له‌م کۆنگره‌یه‌دا تاوتوێکرا سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سویده‌ له‌ EU واتا یه‌گرتووی ئه‌وروپا که‌ پیشتر ئه‌م پارته‌ جه‌ختی له‌سه‌رکردۆته‌وه‌، له‌م کۆنگه‌ره‌یه‌دا بڕاردرا که‌ له‌ پایزی داهاتودا له‌ ده‌نگدانێکی ناوخۆی پارته‌که‌دا ساغ بکرێته‌وه‌. ‌ئه‌نجێلا ئیلۆرد ده‌ڵێ سیاسه‌تی پارته‌که‌مان جیاوازی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ دووساڵی ڕابوردودا و ئێستا پرسی گرنگتر له‌ پرسی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌ یه‌گرتوی ئه‌وروپا هه‌یه‌ ، که‌ کاری بۆ بکه‌ین.

nazanin.sharif@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".