مووچه‌ی کرێکارانی پیشه‌سازیی ئاسنه‌واله‌، زیاد ناکرێت

ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان ده‌گاته‌ %4، بۆیه‌ یه‌کیتی سه‌ندیکای کارگه‌کان ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ی که‌ له‌ به‌هاری ڕابوردوودا ئیمزا کرابوو هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌. له‌و ڕێکه‌وتنناممه‌یه‌دا هاتبوو که‌ بۆ ماوی سێ ساڵ جاوه‌ڕێێ زیادکردنی مووچه‌ی ڕاسته‌قینه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رز ئه‌کرا. به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی ئه‌و سێ ڕێکه‌وتنناممه‌یه‌ نوسرا چاوه‌ڕوان ده‌کرا هه‌ڵاوسان به‌ ڕێژه‌ی ته‌نها له‌ %2 بێت.

- Veli Pekka سکرتێری ڕێککه‌وتنامه‌کان له‌ ‌یه‌کێتی کرێکارانی پیشه‌سازیی ئاسنه‌واڵه‌ له‌ سوید ده‌ڵێ: ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ شتێکی نیگه‌رانکه‌ره‌، به‌و شێوه‌یه‌ و له‌م هه‌ڵاوسانه‌ به‌رزه‌دا ئێمه‌ ناتوانین هه‌وڵ بۆ زیادکردنی مووچه‌ بده‌ین.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا وازهێنان له‌و ڕێکه‌وتنه‌ ڕه‌وتشکاندنه‌?

بێگومان ڕه‌وتشکاندنه‌ چونکه‌ له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا هه‌مووساڵێک به‌ ڕێژه‌ی 2،2 % توانیومانه‌ مووچه‌ زیادبکه‌ین.

- Veli Pekka سکرتێری ڕێککه‌وتنامه‌کان له‌ ‌یه‌کێتی کرێکارانی پیشه‌سازیی ئاسنه‌واڵه‌ له‌ سوید، ده‌ڵێ ده‌بێت سه‌ندیکا هه‌وڵ بدات بۆ زیادکردنی مووچه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که ‌له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆدا بگونجێ.

سه‌باره‌ت به‌ ڕای خاوه‌نکاران له‌مه‌ڕ ئه‌م بارودۆخهStenqvist karl- Olof سه‌رۆکی دانوستان له‌ کارگه‌ی ته‌کنیکی ده‌ڵێ پێ ناچێ سه‌ندیکای کرێکاران ڕێکه‌وتننامه‌که‌ واز لێ بهێنێ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دو هۆکار: یه‌که‌م چونکه‌ که‌مبونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ئاستی داخوزی بازاڕدا بۆ ده‌ستی کار له‌ ئارادایه‌، دووه‌م هۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ مانگرتنه‌کانی په‌رستیاران له‌ماوه‌ی ڕابوردودا سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی نه‌گه‌یاند بۆ سه‌ندیکای کرێکاران.

nazanin.sharif@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".