قادر عه‌زیز / وێنه‌: زایه‌ڵه‌

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی له‌ سه‌ر عێراق له‌ سوید

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دوازده‌ی مانگ، له‌ رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، ئورگانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بڵاو بۆوه‌، چه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ دوورگه‌کانی وڵاتی سوید و دوور له‌ چاوی رۆژنامه‌نووسان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراو سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی عێراقی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ عێراقه‌وه‌، سی که‌س بانگهێشتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ کراون.

ئه‌و کوردانه‌ی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون چوار که‌سن:

  • ڕۆژ نوری شاوه‌یس، جێگری سه‌رۆککۆماری عێراق
  • قادر عه‌زیز، نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی سه‌د و چل
  • عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا پارێزگاری که‌رکوک و
  • خاتوو ئه‌میره‌ حه‌سه‌ن یاساناس و چالاکی بواری ژنان

جڤینه‌که‌ ئه‌کادێمی فۆلکێ به‌رنادۆت (Folke Bernadotteakademin) که‌ کاربه‌ده‌ستێکی ده‌وڵه‌تییه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ سه‌ر ناوچه‌ پڕشه‌ڕ و ئاژاوه‌‌کان به‌ ئامانجی خولقاندنی ئاشتی به‌ڕێوه‌ی برد که‌ له‌ ڕاستیدا وه‌ک پلاتفۆرمێک بۆ هاوئاهه‌نگی له‌ نێوان کاربه‌ده‌ست و ڕێکخراوه‌ سویدییه‌کان و لایه‌نه‌ بیانییه‌ به‌رامبه‌ره‌کان کار ده‌کات.

ڕۆژی ڕابردوو به‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیز، یه‌کێ له‌ به‌شداربووه‌ کورده‌کان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا قسه‌م کرد. ئه‌و ده‌یگوت ئه‌مه‌ سمینار بوو نه‌ک کۆڕێکی داخراو و نهێنی که‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌ شوێنی ئه‌م ئاکادیمییه‌ له‌ دورگه‌ی ساندوێ (Sandö) به‌ڕێوه‌چوو.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".