Att minnas migrationen (له‌ یادنه‌کردنی کۆچ)

هه‌ردوو سه‌نته‌ری فره‌کولتور و Nordiska museet مۆزه‌خانه‌ی ووڵاتانی باکور پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش  ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌ کانی کۆچ و په‌نابه‌ران . ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ماوه‌ی ساڵێک به‌رده‌وام ده‌بێت.

migrationen (له‌ یادنه‌کردنی  کۆچ) یاخود (یاده‌وه‌ریه‌کانی کۆچ)  پرۆژه‌یه‌که‌ که‌ تازه‌ ده‌ستی به‌کار کردووه‌ و بۆماوه‌ی ساڵێک به‌رده‌وام ده‌بێت، بریتیه‌ له پرۆژیه‌کی‌ هاوبه‌ش که‌ هه‌ردووmånkulturellt centrum سه‌نته‌ری فره‌کولتور و Nordiska museet مۆزه‌خانه‌ی ووڵاتانی باکور  ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌ کانی کۆچکه‌ران و په‌نابه‌ران سه‌باره‌ت به‌ کۆچ. پاشان ئه‌نجامی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌کرێته‌ بڵاوکراوه‌ و پێشانگا و هه‌روه‌ها ئه‌رشیفێک که‌له‌Nordiska museet  مۆزه‌خانه‌ی ووڵاتانی باکور یان سکه‌ندناڤیا  ئه‌پاریزرێت.   ئه‌نجامی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵه‌وه‌رانی ئه‌مڕۆو داهاتوو تا له‌و ماوه‌یه‌ بكۆڵنه‌وه‌ که‌ سوید تێیدا بووه‌ وڵاتێکی فره‌کولتوور.

Lotta Hylten - Cavalius    و Hassan Husseini هه‌ردوو لێکۆڵه‌وه‌ر له سه‌نته‌ری فره‌کولتوور پێشوازی له‌ هه‌موو جۆره‌ پشتگیری و کۆمه‌کێکی هاوڵاتیان ده‌که‌ن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌.

Christian Richette  که‌ یه‌کێکه‌ له‌ کارمه‌ندانی Nordiska museet که‌ وه‌ک ئه‌رشیفه‌وان کارده‌کات ده‌ڵێ مێژووی نوێی ووڵاتانی باکوور یان سکاندیناڤیا بریتیه‌ له‌ مێژووی کۆچکردن و هاتنی په‌نابه‌ران، بۆیه‌ شتێکی لۆژیکانه‌یه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ شوێنێکی هه‌بێت له‌ Nordiska museet.  ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ وه‌ک ترادیشوون بابه‌ته‌کانی وه‌ک فره‌نه‌ته‌وه‌یی دۆکومینت کردوه‌.

هه‌ردووHassan Husseini  لێکۆڵه‌وه‌ر و Christian Richette  کارمه‌ندی مۆزه‌خانه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌زمونه‌کانی ژیانی تایبه‌تی خۆیان و خۆزگه‌ی زیندووڕاگرتنی فره‌کولتووری له‌ ژیانیاندا سه‌رچاوه‌ی هێنانه‌ کایه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بوو.

Lotta Hylten - Cavalius    که‌ وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌که‌ کارده‌کات و هه‌روه‌ها Hassan Husseini  کۆمه‌ڵنا س و به‌شدار له‌ پڕۆژه‌که‌دا ده‌ڵێن له‌ ڕابوردودا به‌سه‌رهاتی ئه‌و کۆچانه‌ی که‌ کراون له‌ کتێبه‌کانی میژوودا نوسراون، به‌ڵام نوسینه‌وه‌ی مێژووی کۆچه‌نوێکان کۆچکه‌ران، په‌نابه‌ران خۆیان ده‌توانن بینوسنه‌‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆیانه‌وه‌.

سه‌نته‌ری فره‌کولتووری و مۆزه‌خانه‌ی وڵاتانی باکور Nordiska museet بۆکۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسراوو بابه‌تانه‌ی که‌ له‌م باره‌وه‌ واتا کۆچ نوسراون داوایان له‌ خه‌ڵکی به‌گشتی کردوه‌ تا به‌با‌به‌ته‌کانیان کۆمه‌ک به‌ پڕۆژه‌که‌ بکه‌ن، به‌ڵام ڕوویان له‌ شوێنی وه‌ک ABF  یه‌کێتی فێرکاری کرێکاران وئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که‌ کۆرشی نوسین به‌ڕیوه‌ ده‌به‌ن، کردووه‌ تا هاریکاریان بکه‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ نوسراوه‌کان و هه‌روه‌ها وێنه‌ و شتی تر که‌ ڕه‌نگه‌ هه‌بن سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی کۆچ migration . 

nazanin.mahmod@sr.se