ڕێژه‌ی بێکاری له‌زیادبووندایه‌

به‌پێێ ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حکومه‌تی سوید، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ ژماره‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی کاردان واتا بێکارن له‌ زیادبوندایه‌ ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی سایسه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاریه‌ که‌ حکومه‌ته‌که‌ی Fredrik Reinfeldt له‌گه‌ڵ گرتنه‌ده‌ستی حکومدا پێش دووساڵ په‌یمانی جێبه‌جێکردنیاندا.

Magnus Henrekson  که‌وه‌ک nationalekonom واتا شاره‌زا له‌ بواری ئابوری نه‌ته‌وه‌ییدا کارده‌کات ده‌ڵێ له‌ماوه‌ی 15 مانگی یه‌که‌می ده‌ستبه‌کار بوونی حکومه‌ته‌که‌ی  Fredrik Reinfeldt که‌مبونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوو خێرا له‌ رێژه‌ی بێکاریدا به‌دیکرا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چوارمانگی ڕابوردوودا ئه‌م که‌مبونه‌وه‌یه‌ وه‌ستاوه‌و ته‌نانه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بێکاری له‌زیادبووندایه‌.

Magnus ده‌ڵێ به‌و حاڵه‌ی ئێستای بازاڕی کارو به‌و هه‌ڵئاوسانه‌وه‌ی که‌ له‌ئارادایه‌ چاوه‌ڕوان ناکرێت بتوانرێت بێکاری که‌م بکرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ یه‌کێک له‌و کێشه‌ و به‌ربه‌ستانه‌ی که‌ دێنه‌ به‌رده‌م حکومه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی 2010 دا.  

که‌مکردنه‌وه‌ بێکاری و دابینکردنی heltidsarbete ، 8 کاتژمێر کار، یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین په‌یمانه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی Reinfeldt له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2006دا.  به‌پێێ ئامارێکی گومانلێکراوی حکومه‌ت 1،6 ملیۆن که‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی کاردابوون، ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌که‌ونه‌ بازنه‌ی په‌ڕاوێزیه‌وه‌، بێکاران و خانه‌نشینکراوانی پێشوه‌خت و هه‌روه‌ها ئه‌وکه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ نیوه‌ ده‌وام یان کاریان هه‌بوه‌.

‌ سه‌رۆک وه‌زیران    Fredrik Reinfeldtپێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ گفتوگۆیه‌کی دووقۆڵیدا له‌گه‌ڵ پارتی ‌ socialdemokrat  که‌له‌ ڕادیۆی P1 ی سوید ئه‌نجامدرا ده‌ڵێ ئێمه‌ ده‌مانه‌وه‌ێ که‌ ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌ بێکاران بێنه‌ ناو بازاڕی کار. ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ ئێمه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ به‌رده‌وام ژماره ئه‌وگه‌نجانه‌ی که‌ دێنه‌ بازاڕی، ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی که‌ له‌کاره‌کانیان به‌رده‌وامده‌بن هه‌روه‌ها خستنه‌ سه‌رکاری ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ له‌ دایکبووی سویدنین له‌به‌رده‌ومبووندابێت.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌م باسه‌ له‌ پاییزی ساڵی 2006 وه‌ ژماره‌ی 167000 که‌س مه‌زه‌نده‌ده‌کرێت کاریان بۆ دابینکرابێت.  ‌به‌ڵام مژده‌ی ئه‌م که‌مبونه‌وه‌ی بێکاریه‌ تا مانگی سێێ ئه‌م ساڵ بڕی کرد، که‌ له‌و کاته‌وه ‌ ژماره‌ی بێکاران به‌  4000  که‌س زیادی کردوه‌. ئه‌م زیادبونه‌ی بیکاران به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رۆک وه‌زیران Fredrik Reinfeldt و حکومه‌ته‌که‌ی خوازیارین

له‌ ئه‌نجامی ئاماره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حکومه‌تدا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌  له‌ ژماره‌ی ئه‌و  1،6 ملیۆن که‌سه‌ی که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی کاردابوون ته‌نها یه‌ک له‌ ده‌یان کاریان ده‌ستکه‌وتوه‌. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانده‌کرێت که‌ شکاندنی ته‌وقی په‌ڕاوێزی و هاتنه‌ ناو بازاڕی کار گرانتر ‌ببێت.

Hillevi Engström  سه‌ر به‌ پارتی مۆدێراته‌کان ده‌ڵێ ئه‌م بارودۆخه‌ی زیادبونی بێکاری وه‌ختیه‌وه‌. گه‌ر ئاه‌ڕیک له‌ دووساڵی ڕابوردوو بده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیان هاتنه‌ ناو بازاڕی کارو کاریان بۆ دابین کرا، ئه‌و ده‌ڵێ گه‌ر سه‌یری داهاتوی دوربکه‌ین ئه‌وا ڕیمان ڕۆشنه‌و بێکاری که‌م ده‌بێته‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌م گه‌شبینیه‌ی  Hillevi Engströmسه‌ر به‌ پارتی مۆدێرات  Magnus Henrekson  که‌وه‌ک nationalekonom واتا شاره‌زا له‌ بواری ئابوری نه‌ته‌وه‌ییدا کارده‌کات ده‌ڵێ پێناچێ ئه‌م ڕه‌وته‌ به‌ره‌و باشبوون بچێت، ته‌نانه‌ت له‌ ماوه‌ی خۆ ئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی حکومه‌تدا چاوه‌ڕوان ناکرێت بێکاری که‌م بکرێته‌وه‌ر به‌ڵکه‌ به‌روه‌ زیادبوون ده‌چێت.  ئه‌و ده‌ڵێ تائێستا هه‌نگاوی ئێجگار بچووک نراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیادکردنی خواستی ده‌ستی کار له‌ بازاڕی کاردا، هه‌روه‌ها هاندانی خه‌ڵک بۆ کارکردن ودامه‌زراندن زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.

nazanin.mahmod@sr.se