شۆفیر بووسه‌کانی شاری ستۆکهۆڵم مانیانگرت

ئه‌مڕۆ080701شۆفیر ئوتووبوسه‌کانی شاری ستۆکهۆڵم مانیان گرتووه‌. هه‌ر له‌ هه‌ژده‌ی مانگی شه‌شه‌وه‌ سه‌ندیکای سه‌ر به‌ شاره‌وانی  ئاگادارییان دابوو که‌ شۆفیر بووسه‌کان مان ئه‌گرن و دوێنێ نیوه‌ شه‌و مانگردنه‌که‌یان ده‌ست پێ کرد

ئه‌وان داوای هه‌زار و شه‌شسه‌د کرۆن پاره‌ی زیاتر له‌ مانگدا تا 22 مانگ  و هه‌روه‌ها 11 کاتژمێر پشوودان له‌ ماوه‌ی شه‌و ڕۆژێکدا ده‌که‌ن .

ئه‌گه‌ر داواکارییه‌که‌یان جێبه‌ جێ نه‌کرێ  ئه‌وا هه‌فته‌ی داهاتوو مانگرتنه‌که‌ فراوانتر ده‌بێت و ئه‌گاته‌ هه‌رێمی ڤه‌ستێربۆتن وهه‌فته‌ی دواتریش  سکۆنه‌.

SL که‌ کارتی هاتووچۆی ناوخۆی ستۆکهۆڵم ئه‌فرۆشێ ئه‌ڵی: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌نیا کارته‌کانیان بۆ هاتووچۆ به‌ ئوتووبووس به‌ کار ئه‌هێنن و ئێستا به‌ بۆنه‌ی ئه‌م مانگرتنه‌وه‌ ناتوانن که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن ، ئه‌توانن کارته‌کانیان بده‌نه‌وه‌ به‌ .SL

زۆر که‌س له‌ ناککا که‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ستۆکهۆڵمه‌ مه‌جبوور بوون به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری saltsjöbanan  سه‌فه‌ر بکه‌ن.

ئۆسکار یالکه‌ڤیک یه‌کیک له‌و شۆفێرانه‌یه‌ که‌ مانی گرتووه‌. بۆ ئه‌و زیاتر کردنی کاتی پشوو دان له‌ مابه‌ینی نۆبه‌کاری داهاتوودا له‌ زیاد کردنی مووچه‌ گرینگتره‌.

ئۆسکار ئه‌ڵێ: پێش هه‌موو شتێک سه‌عاتی کارم پێ گرێنگه‌، زۆر پێویسته‌ که‌ مرۆڤ 11 کاتژمێری هه‌بێت له‌و کاته‌وه‌ که‌ کاره‌که‌ی ته‌واو ئه‌بێت، پییا بگاتت بڕواته‌وه‌ ماڵ،پخه‌وێ و بتوانی له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و هاوڕیکانی بێت. خاوه‌نکاره‌که‌ی ئێمه‌ ئه‌یه‌وێت دوای هه‌شت کاتژمێر پشوودان له‌ شه‌و و ڕۆژیکدا بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر کار و ئه‌مش کاتێکی زۆر که‌مه‌.

پێتر یه‌پسۆن به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی خاوه‌نکاری شۆفیربووسه‌کان پێی وایه‌ شۆفیره‌کان ئه‌بێت ئه‌و  مووچه‌ زیادکردنه‌ی که‌ تا ئێستا بۆیان جێبه‌ چی کراوه‌ قه‌بووڵ بکه‌ن.

پێترئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ مووچه‌ زیادکردنه‌ی  ئێمه‌ پێشنیارمان کردووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ که‌ هه‌موو که‌سێكی تریش  له‌ بازاڕی کاردا وه‌ریان گرتووه‌. با بووسشۆفێره‌کانیش به‌وه‌ی پێیان پێسنیار کراوه‌ ڕازی بن.

ئه‌وانه‌ی مانیان گرتووه له‌ چه‌ند شه‌ریکه‌یه‌کی شه‌خشیدا کار ده‌که‌ن که‌ له‌ لایه‌ن هاتوچۆی ناوچه‌ی ستۆکهۆڵمی ‌گه‌وره‌وه‌ به‌ ڕیوه‌ ئه‌چێ.

ناکۆکییه‌که‌ له‌ سه‌ر مووچه‌و مه‌رجی کاتی کاره‌. به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ مووچه‌ و وه‌ختی کاری ئه‌و شۆفیرانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ شاره‌وانین باشتره‌ له‌ هی ئه‌وانه‌ی له‌ له‌ شه‌ریکه‌ی شه‌خسیدا کار ده‌که‌ن.

پێتر یه‌پسۆن له‌م باره‌وه‌ ئه‌ڵێ:

به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانین ئه‌م دوو شه‌ریکانه‌ موقایسه‌ بکه‌ین و له‌ سه‌رئه‌نجامدا بلێین ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ریکه‌ سه‌ر به‌ شاره‌وانییه‌کاندا به‌ڕیوه‌ ده‌چێ ئه‌بێت له‌ شه‌ریکه‌ شه‌خسیه‌کانیشدا بگونجێ فه‌رقێکی زۆر لێره‌دا هه‌یه‌‌. ئه‌و شه‌ریکانه‌ی که‌‌ سه‌ر به‌ شاره‌وانین ته‌نیا هاتووچۆی ده‌وڵه‌تییان له‌ سه‌ر شانه‌. ئێمه‌ 500 شه‌ریکه‌مان هه‌یه‌ و هاتووچۆی ده‌وله‌تی، هاتووچۆی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت، ئوتووبووسی گه‌شتکار،ئوتووبووسی فڕۆکه‌، بووسی داواکراو و هاتوچۆی بووسی قوتابخانه‌مان له‌ سه‌ر شانه‌.