به‌رفراوانکردنی kollektivtrafik بۆ پاراستنی ژینگه‌

ئه‌نجومه‌نی پرسیه‌کانی ژینگه‌ی پارتی سۆسیالدیمۆکراته‌کان پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ تا ساڵی 2020 ڕێگه‌ و هۆکاره‌کانی هاتۆچۆی گشتی kollektivtrafik واتا پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌روه‌ها ڕێگاو بانه‌کانی تایبه‌ت به‌ هاتۆچۆ بۆ ئه‌م شێوازه‌ هاتۆچۆ گشتیانه‌ دوجا فراوان بکرێن.

Carin Jämten  به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی پرسی ژینگه‌ی سۆسیالده‌مۆکراته‌کان ده‌ڵێ گه‌ر بمانه‌وێ ژینگه‌ بپارێزین و بگه‌ینه‌ ئه‌و ئاواتانه‌ی که‌ هه‌مانه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌کانی ژینگه‌، ده‌بێ یه‌کێک له‌ هه‌نگاوه‌کانمان دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌ک بێت که‌ هاوڵاتیان تیایدا به‌ ئاسانی و بێکێشه‌ ڕێگه‌کانی هاتوچۆی گشتی به‌کاربهێنن.

ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ تواناکانمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ڕیکخستن و دامه‌زراندنی ڕێگه‌و بان و زۆرکردنی شێوازو هۆکاره‌کان هاتۆچۆی گشتی.

ئه‌م پێشنیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پرسی ژینگه‌ی سۆسیادیموکراته‌کان جگه‌ له‌ پرسی فراوانکردنی ڕێگاوبان و هۆکاره‌کانی هاتوچۆ چه‌ند ته‌وه‌رێکی تری له‌خۆی گرتوه‌، له‌وانه‌ له‌ کاتی پلاندانان بۆ ئه‌وناوچانه‌ی که‌ ژماره‌ی دانیشتوان تێیاندا زۆره‌ پرسی هاتوچۆی گشتی له‌به‌ر چاوبگیرێت، خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیستێمی بلیتی هاتۆچۆ بکرێته‌ سیستێمێکی هاوبه‌ش له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا، هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌وه‌یان کردوه‌ که‌ خاوه‌ن کاره‌کان بتوانن بلیتی هاتۆچۆ بۆ کارمه‌نده‌کانیان بکڕن به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌جبور بکرێن پاره‌ی سکاتت واتا باج یان هه‌ر جۆره‌ خه‌رجیه‌کی تر بده‌ن.  بۆ خستنه‌ گه‌ڕی ئه‌م پێشنیاره‌ ده‌بێت  ده‌وڵه‌ت ، هه‌رێم و کۆمۆنه‌کان هه‌ڵبستن به‌م کاره‌.

Carin Jämten  ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم و کۆمۆنه‌کانه‌ بۆ خستنه‌ گه‌ڕی ئه‌م پێشنیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ یارمه‌تی مادی واتا خه‌رجێ بێنه‌ پێش و هاوکاری بکه‌ن. ئه‌و یارمه‌تیه‌ مادیه‌ش هه‌ڵبه‌ته‌ بۆ کڕینی هۆکاره‌کانی هاتوچۆ وه‌ک پاسس و بیناکردنو دامه‌زراندنی ڕێگه‌ی هاتۆچۆیه‌ وه‌ک شه‌قام و پێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.

ئه‌م پێشنیاره‌ی پارتی سۆسیالدیمۆکراته‌کان پێشتر له‌لایه‌ن یه‌کێتی هاتۆچۆی گشتی سویده‌وه‌ له‌ به‌هاری ڕابوردودا تاووتوێ کراوه‌و و خراوه‌ته‌ به‌رده‌م حکومه‌ت، به‌ڵام سۆسیالدیمۆکراته‌کانیش به‌ نیازن له‌ پاش کۆتایی هاویندا بیخه‌نه‌ به‌رده‌م حکومه‌ت هه‌رچه‌نده‌ به‌گومانن له‌ خستنه‌ کاری پێشنیارێکی له‌وجۆره‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ هیوای چاوپێدا خشاندنه‌وه‌ و خستنه‌کاری ئه پێشنیاره‌ Charlotte Wäreborn به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێتی هاتوچۆی گشتی ده‌دوێ.

Charlotte Wäreborn ده‌ڵێ حکومه‌ت به‌نیازه‌ هه‌نگاوی جدی له‌م بواره‌دا بنێت، به‌وه‌ی که‌ پرسی هاتۆچۆی گشتی بکاته‌ پێشنیارێک که‌ له‌ په‌رله‌ماندا گفتوگۆی له‌سه‌ربکرێت، هه‌روه‌ها بۆ خستنه‌ گه‌ڕی ئه‌م پێشنیاره‌ پێویست به‌ هێنانه‌ کایه‌و داڕشتنی یاسای تایبه‌ته‌ سه‌باره‌ت  به‌ دوجا به‌رفراوانکردنی ڕێگاو هۆکاره‌کانی هاتوچۆی گشتی.  

له‌ به‌رابه‌ری ئاماده‌کاریه‌کانی حکومه‌ت بۆ داڕشتنه‌وه‌ی پێشنیاره‌که‌و پێشکه‌شکردنی به‌ په‌رله‌مان له‌ پایزی داهاتودا، چاوه‌ڕوانیه‌کان گه‌وره‌ن و ئاسۆی هیوای خستنه‌ کاریان ڕونه‌، به‌ قسه‌ی  Charlotte Wäreborn.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان و یه‌کێتی هاتۆچۆی گشتی بۆ به‌رفراوانکردنی ڕێگاو هۆیه‌کانی هاتوچۆ هیچ وه‌ڵام و په‌یامێکی دلخۆشکه‌ریان سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره‌   له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ وه‌رگرتوه. ‌

Charlotte Wäreborn به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی پرسی ژینگه‌ی سۆسیال دیموکراته‌کان ده‌ڵێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌و پرسه‌ گه‌شتووین و له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ حکومیانه‌ی که‌ ئێمه‌ چاومانپێیان که‌وتوه‌ وا ده‌رده‌که‌وێ که‌ پێشوازیه‌کی پۆسیتیڤانه‌ له‌م پێشنیارانه‌ بکرێت. 

nazanin.mahmod@sr.se