مانگرتنی تازه‌ی شۆفیر ئوتووبووسه‌‌کان

مانگرتنی تازه‌ی شۆفیرر ئوتووبووسه‌‌کانی  شاری ستۆکهۆڵم و هه‌رێمی ڤه‌ستێربۆتن چاوه‌ڕێ ئه‌کرێ و له‌وه‌ ئه‌چێت له‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست پێبکاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ سه‌ندیکای کرێکاران و خاوه‌نکاری شۆفێر ئوتووبووسه‌کان نه‌یانتوانی له‌ سه‌ر ڕێککه‌وتنامه‌یه‌کی تازه‌ ڕێکبکه‌ون.

بوو ساندهۆڵم به‌ڕێوه‌به‌ری گفتووگۆی نێوان خاوه‌نکار و سه‌ندیکای شوفێرئوتووبووسه‌‌کانه‌.

ساندهۆڵم ئه‌ڵی: ئه‌وان چوار داخوازییه‌که‌ی ئێمه که مه‌رجی دامه‌زرانی وه‌کو یه‌که له‌ نێوان ئه‌و شۆفێرانه‌ی که‌ بۆ شاره‌وانی و ئه‌وانی تر که‌ بۆ شه‌ریکه‌ی که‌سیی یان شه‌خسی کار ده‌که‌ن‌‌ قه‌بووڵ ناکه‌ن.

له‌ مانگی سێوه‌ تا ئێستا سه‌ندیکای کرێکاران و خاوه‌نکاری شۆفیر ئۆتووبووسه‌کان بۆ باشتر کردنی هه‌ل و مه‌رجی  کاریی، ئه‌وان له‌‌‌ گفتوگۆدان. له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی پێنجدا ڕێکه‌وتنامه‌ی تازه‌ مۆر کرا به‌ڵام ته‌نیا بۆ ئه‌و شۆفیر ئتوو بووسانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ شاره‌وانین. چونکه‌ خاوه‌نکاری شه‌ریکه‌ی بووسه‌‌ که‌سییه‌کان مه‌رجه‌کانیان قه‌بووڵ نه‌کرد.

سه‌ندیکای شۆفێر ئوتووبووسه‌کان داوای که‌م کردنه‌وه‌ی کاتی کار، 11 کاتژمێر پشوو له‌ شه‌و و ڕۆژێکدا ، زیاتر کردنی مافی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی و 1600 کرۆن بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی مووچه‌که‌یان له‌ ماوه‌ی دوو سالدا ده‌که‌ن. به‌ڵام لا‌یه‌نه‌که‌ی تر ئاماده‌یه‌ ته‌نیا   2100  مووچه‌ی کرێکاره‌کان له‌ ماوه‌ی3 ساڵدا زیاد بکات.

پێتر یه‌پسۆن به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی شه‌ریکه‌ی ئۆتووبووس ئه‌ڵی:  

ئێمه پێشوازیمان له‌ داواکاری و مه‌رجه‌کانی ئه‌وان کردووه‌. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ مه‌رجه‌کانیان به‌ ته‌واوی جێ به‌ جێ بکرێ و ئه‌وه‌ش داوایه‌کی شیاو نیه‌. ئه‌وان داوای زیاتر کردنی مووچه‌ ئه‌که‌ن و ئه‌یانه‌وێ له‌ هه‌موو کرێکارانی تری بازاڕی کار زیاتر وه‌رگرن. ئه‌وه‌ش به‌ ئێمه‌ ناکرێ.

به‌ ڕای پێتر یه‌پسۆن مرۆڤ ناتوانێ کار و باری شه‌ریکه‌ی ئوتووبووسی که‌سی و شه‌ریکه‌ی ئوتووبووسی سه‌ر به‌ شاره‌وانی به‌ یه‌که‌وه‌ به‌راورد بکات، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریکه‌ شه‌خسییه‌که‌ کاری زۆر زیاتره‌ و هه‌روه‌ها خه‌رجیشیان.‌

حه‌فته‌ی ڕابردوو شۆفیر ئوتووبووسه‌کانی شاری ستۆکهۆڵم 4 ڕۆژ مانیان گرت، ئێستاش له‌وه‌ ئه‌چی دواره‌ مانگرتنه‌که‌یان ده‌ست پی بکه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌م جاره‌ مانگرتنه‌که‌ په‌ره‌ ئه‌سێنی بۆ هه‌رێمی ڤه‌ستێربۆتنیش.

پێتریه‌پسۆن ئه‌ڵێ  به داخه‌وه‌ مانگرتنی شۆفیر ئوتووبووسه‌کان خه‌ڵک تووشی بێزاری ئه‌کات و شتێکی ناخۆشه‌.

سه‌ندیکای شۆفێر ئۆتووبووسه‌کان سێشه‌ممه‌ بڕیار ئه‌دات که‌ مه‌سه‌له‌ی مانگرتنه‌که‌ی 5 شه‌ممه‌ چی لی تێ. ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆری پی بچێت  و له‌ 15 ی حه‌وته‌‌وه‌ هه‌رێمی سکۆنه‌ش ئه‌گرێته‌وه‌.

بوو ساندهۆڵم له‌ لایه‌ن سه‌ندیکای شۆفێر ئۆتووبووسه‌کانه‌وه‌  له‌م باره‌وه‌ ئه‌ڵی:

مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ مانگرتنه‌که‌ درێژ خایه‌ن بێت. ئێمه‌ ئه‌بێت ڕێککه‌وتنامه‌یه‌کی باش بنووسین بۆ ئه‌ندامه‌کانمان.

semire.zarei@sr.se