ده‌ستگیر کردنی سه‌رۆکی پێشوی کۆماری بۆسنه‌سربیا

گومانلێکراو به‌ تاوانباری جه‌نگ Radovan Karadzic  سه‌رۆکی پیشوی بۆسنه‌سربیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یاسایشی سربیاوه‌ ده‌ستگیر کرا، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ بێ سه‌روشوێنه‌. ده‌ستگیرکردنی ئه‌م گومانلێکراوه‌ چاوه‌ڕێی به‌هێزبونی په‌یوه‌ندیه‌کانی سربیا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپادا EU  ی لێ ده‌کرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید Karl Bildt سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیرکردنی گومانلیکراو به‌ تاوانی جه‌نگ Radovan Karadzic   ده‌ڵێ، ئه‌م کاره‌ ده‌بوایه‌ پێش ده‌ساڵ پێش ئێستا بکرایه‌، هه‌ر ئه‌وکاته‌ی که‌ شه‌ڕی سه‌ربیا به‌رامبه‌ر به‌ بۆسنیه‌کان کۆتایی هات.

ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی دره‌نگه‌ دره‌نگه‌ دره‌نگه‌ به‌ڵام باشه‌ باشه‌ باشه‌، ئه‌مه‌ ڕای وه‌زیری ده‌روه‌ی سوید Karl Bildt. ه‌.

Radovan Karadzic له سه‌ره‌تاکانی ‌ساڵه‌کانی 90دا که‌ کیشه‌ی هه‌رێمه‌ جیاوازه‌کانی ناوخۆی یوگوسلاڤیای کۆن ده‌ستیان پێکرد ئه‌و بووه‌ سه‌رۆک کۆماری سه‌ربه‌خۆی بۆسنه‌ سربیه‌کان، به‌ڵام پاش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی به‌ناوبانگی ناوخۆ دژ به‌ موسوڵمانه‌کانی ئه‌و کۆماره‌ له‌ ناوچه‌ی Srebrenica 7000 پیاو و لاو خوێن ساردانه‌ به‌ یه‌کجار کوژران.

هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ و له‌ دوای کۆتای شه‌ڕی ناوخۆی بۆسنه‌سربیا Radovan Karadzic له‌ ده‌ست تاوانبارکردنی به‌ جینۆساید کردنی موسوڵمانه‌کانی سربیا ڕای کرد. ئێستاو له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی ئه‌م گومانلێکراوه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ به‌ چاوبه‌ چاوێکی تر سه‌یری سربیا بکرێت له‌لایه‌ن ولاتانی ئه‌وروپاوه‌.  

Karl Bildt ده‌ڵێ ئه‌م ده‌تگیرکردنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سربیاوه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که‌ حکومه‌تی نوێی سربیا هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی که‌ وه‌ک وڵاتێکی ئه‌وروپی خۆی بگونجێێ له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، 

هه‌ر ئه‌م کاره‌ واده‌کات که‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا چاو به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانیدا بخشێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سربیا، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا مه‌رجێکی دانابوو بۆ هاوکاری کردنیان له‌گه‌ڵ سربیا، ئه‌ویش ده‌ستگیرکردنی Radovan Karadzic گومانلێکراوه‌ به‌ تاوانی جینۆساید کردنی موسولمانه‌کانی بۆسنه‌سربیا.

Beguna Alic ی ته‌مه‌ن 58 ساڵانه‌ که‌ له‌ کوشتاره‌  قه‌سابخانه‌ئاساکه‌ی Srebrenica  ڕزگاریبوه‌و له‌ ساڵی 1993 وه‌ له‌ سوید ده‌ژی. ئه‌و هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی Radovan Karadzic ی له‌ دراوسییه‌کیانه‌وه‌ بیستوه‌ ئه‌مڕۆو ده‌ڵێ ئیستا هه‌ست ئه‌که‌م هه‌مو مردوه‌کانمان زیندوبونه‌ته‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێ چه‌ند دڵم خۆشه‌ به‌ده‌ستگیرکردنی به‌ڵام پێناچێ سزایه‌ک هه‌بێت که‌ له‌ ئاستی تاوانه‌کانی ئه‌ودابێت که‌له‌ Srebrenica  ئه‌نجامی دان.

له‌لایه‌کی تروه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی Karl Bildt ده‌ڵێ، من پێم وایه‌ به‌زوترین کات ئه‌م گومانلێکراوه‌ ده‌درێته‌ دادگای نێونه‌توه‌یی له‌ Hag وه‌ک هاوڵاتیه‌کی بۆسنی چونکه‌ ئه‌و سربی نیه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هیوادارین و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت به‌مزوانه‌ بدرێته‌ دادگا.

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista