ئاڵای په‌لکه‌زێڕینه‌یی له‌ ستۆکهۆلم ئه‌شه‌کێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ ستۆکهۆلم  Pride Festivalواتا فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به‌ هۆمۆسێکسوێل و   بی سێکسیوێل، هه‌روه‌ها ترانسێکسوێل، واتا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی تایبه‌ت و په‌یوه‌ندی جنسیان له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زانی خۆیان و هه‌روه‌ها ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ دووتوخمن هه‌یه‌،  ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م چالاکیه‌ هه‌ر ساڵه‌و له‌ ووڵاتێکی ئه‌وروپیدا ئه‌نجام ئه‌درێت و ئاڵای تایبه‌تیان بریتیه‌ له‌ ئاڵایه‌ک له‌ ڕه‌نگه‌کانی په‌لکه‌زێڕینه‌.

Rosenberg  Tina پرۆفێسۆر له‌ زانستی جێنده‌ر دا ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ئێستا زۆر به‌رفراوانتربوه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا، ئه‌وکاته‌ له‌ ساڵی 1998 دا نزیکه‌ی 15 هه‌زار که‌س به‌شداریان له‌م فیستیڤاڵه‌دا ده‌کرد.

Tina Rosenberg  ده‌ڵێ له‌ساڵی 1998 دا و له‌م فێستیڤاڵه‌دا له‌ ستۆکهۆلم گوێم له‌ ده‌نگی که‌سێک بوو له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌دا که‌ وتی ئۆی چه‌نده‌ زۆرن!

ئه‌و ده‌ڵێ کاپیتالیسم که‌ یه‌کێک له‌ پایه‌کانی به‌رده‌وامبوون ی بازاڕ په‌یداکردنه‌ بۆ شتومه‌ک له‌ ڕێی رێکلام یان پڕوپاگه‌ندوه‌، هه‌روه‌ها به‌ شتومه‌ک کردنی هه‌رشتێک که‌ بکرێ بۆ فرۆشتن، دره‌نگ به‌ به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زانیان زانی، به‌ڵام له‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌ر زوو بازاڕه‌کان پێویستی  وحه‌زه‌کانی هاوڕه‌گه‌زان وه‌ک گروپێکی تا ڕاده‌یه‌ک گه‌وره‌و به‌رفراوان بوو  کرده‌ شتومه‌ک له‌ بازاڕدا وه‌ک ڕێگه‌یه‌کی تری پاره‌ که‌ڵه‌ک کردن.

Tina Rosenberg  پرۆفێسۆر له‌ زانستی جێنده‌ردا ده‌ڵێ ئێستا ئه‌م نزوتنه‌وه‌یه‌ و فیستیڤاڵی ساڵانه‌یان زۆر به‌رفراوان بوه‌و ته‌نها خه‌ڵکانی‌ هۆمۆسێکسوێل و بی سێکسیوێل، هه‌روه‌ها ترانسێکسوێل ناگرێته‌وه‌. به‌ڵکو جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌ هێترۆ سێکسوێلیش پێشوازی و به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌دا ئه‌که‌ن.

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista