ژماره‌ی توشبوان به‌ نه‌خۆشی زایه‌ندی HIV له‌ زیادبووندایه‌ له‌ سوید

ساڵی ڕابوردو ئنستیتیوتی رێگرتن له‌ نه‌خۆشیه‌ درمه‌کان Smittskyddsinstitutet ڕایگه‌یاند که‌ ژماره‌ی توشبوان به‌ نه‌خۆشی زایه‌ندی ناسراو به‌ ‌HIV زیادی کردوه‌. به‌ته‌یبه‌ت له‌نێوان ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی ژنسیان له‌گه‌ڵ هاوجنسی خۆیاندا واتا پیاواندا هه‌یه‌. یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی زید بوونی ئه‌م ناخۆشیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زانیاری سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌پێێ پێویست ناگه‌نه‌ خه‌ڵکی.

یه‌کێک له‌و که‌سانی که‌ توشی HIV  بوه‌و Mats ه‌ که‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێ که‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتبوو تا توشی هات. ماتس ده‌ڵێ که‌ی و بۆ چی و چۆن توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بووم نازانم، هه‌رئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم ژیانم بوه‌ یه‌کپارچه‌ پشێوی. ماتس که‌ ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی 41  ساڵانه‌ له‌بیری یه‌ت که‌ چۆن له‌ کۆتایی ساڵانی هه‌شتادا چه‌ندین که‌مپانیای هه‌ڵمه‌تی به‌رگرتن له‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی وشیارکردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی درمی زایه‌ندی HIV به‌ڕێوه‌ ده‌چون، تا له‌گه‌ڵ کاتدا که‌مترو که‌متر بونه‌وه‌ و ئێستا

ماتس ده‌ڵێ ئه‌و هه‌ڵمه‌تی هۆشیار کردنه‌وانه‌ زۆر پیویستن و بۆکه‌سێکی وه‌ک من پێش توشبونم به‌م نه‌خۆشیه‌ پێویستم به‌وه‌بوو  که‌ له‌ مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ تێبگه‌م و زانیارم سه‌باره‌ت به‌ ژیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی HIV  مانای چیه‌.

ماتس باس له‌وه‌ده‌کات که‌ به‌ڵێ ئه‌مڕۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر دژ به‌نه‌خۆسی زایه‌ندی Hiv  هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه‌ش کاریگه‌ری لاوه‌کی خۆیان له‌سه‌ر ته‌ندروستیم جێهێشتوه‌. ئه‌و ده‌ڵی سندوقێکی پڕ له‌ ده‌رمانم هه‌ن که‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌ چه‌ند جۆرێکی جیاواز ده‌خۆم دژ به‌م نه‌خۆشیه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ Göran Bratt  که‌ وه‌ک överläkareواتا سه‌رپزیشک کارده‌کات له‌ Södersjukhuset  ئه‌ڵی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ته‌نها مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی نیه‌ به‌ڵکه جاره‌سه‌رکردنیشی مانای‌ مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر لایه‌نی ئابوری توشبوان. ئه‌و ده‌ڵێ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ساڵانه‌ مه‌سره‌فی پشکنین وچاره‌سه‌ر له‌ ساڵێکدا ده‌گاته‌  100-تا 120 هه‌زار کرۆن.

له‌ حاڵی حازردا 4500 توشبوو به نه‌خۆشی درمی ناسروا به‌ HIV  له‌ سویدا هه‌یه‌. هه‌ندێک له‌و هۆکارانه‌ی که‌ وا ده‌کات که‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ زیاد بکات له‌ سویدا، ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌وه‌ی نوێ ترسێکی ئه‌وتۆیان به‌رامبه‌ر به‌ توشبوون به‌م نوخۆشیه‌ نیه‌ ئه‌ویش به‌هۆی نه‌گه‌شتنی زانیاری پێویست به‌ گه‌نجان سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌کانی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌، هۆکارێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ داهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نوێ دژ به‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌کانی توشبوونی که‌م کردۆته‌وه‌ و ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ هه‌ند وه‌رناگیرێ.

به‌ڵام  پرۆفێسۆ  Göran Bratt   باس له‌ هۆکارێکی تریش ده‌کات، ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ره‌رای ژماره‌یه‌کی زۆر توشبوان به‌ نه‌خۆشی HIV له‌ سوید زۆر که‌م باس له‌م کێشه‌یه‌ ده‌کرێت وه‌ک کێشيیه‌کی کۆمه‌ڵگای سویدی، ئه‌وه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌وترێت و ئه‌نوسرێت سه‌باره‌ت به‌ توشبوانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری سوید وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ناو خۆماندا نه‌بێت.

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista