ئامریکا و هێندستان بوونه‌ ڕێبه‌ستی ڕێکه‌وتننامه‌ی بازرگانی جیهانی

گفتووگۆی ڕێکه‌وتننامه‌ له‌ سه‌ر بازرگانی گشتی ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ تێکشکا.

ئه‌مریکا و هێندستان وه‌کوو دوو وڵاتی سه‌ره‌کی ئه‌بینرێن بۆ تێکشکانی گرێبه‌سته‌که‌.  نزیکه‌ی 7 ساڵه‌ به‌حس و دانووستاندن له‌ سه‌ر گرێبه‌ستی بازرگانی جیهانی ئه‌کرێت. ئه‌و که‌سانه‌ی چه‌ند ساڵه سه‌رقاڵی ئه‌م به‌ستنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ن باوه‌ڕیان به‌ چاوی خۆیان نه‌ئه‌کرد کاتێک به‌ مه‌به‌ست نه‌گه‌یشتن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌ ئاوا به‌ ئامانجه‌که‌یانه‌وه‌ نزیک بوون.

به‌ حسابی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕیکخراوی بازرگانی جیهانی Pascal Lamy

له‌ سه‌ر نزیکه‌ی 85 له‌ سه‌دی ئه‌و گرێبه‌سته‌ ڕێککه‌وتبوون.

ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ی تیكدا، ناکۆکی نیوان ئه‌مریکا و هێندستان بوو. ‌ هێندستان و به‌ڵام هه‌روه‌ها ئه‌ندۆنێزی پاراگراف یان بڕگه‌یه‌کی داوا ئه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان بتوانن گومرکی کشتووکاڵ به‌رز بکه‌نه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌رimport واته‌ شت هێنان، به‌ خێرایی زیادی کرد یان نرخه‌کان گۆڕانکاریان با سه‌ردا هات. لێره‌دا مه‌به‌ستیان پاراستنی جووتیاره‌کانی خۆیانه‌.

ئه‌مریکا به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه‌ که‌ زۆر یارمه‌تی بۆ جووتیاره‌کانی خۆی که‌م کردووه‌ته‌وه‌ وتی نا و هه‌ر به‌ دوای ئه‌وه‌شدا دانووستاندنه‌که‌ له‌ پڕدا وه‌ستا.

ئه‌کیه‌تی ئۆرووپا ئه‌مه‌ی به‌ سه‌رنه‌که‌وتنێکی گران له‌ قه‌ڵه‌م دا. نوینه‌ری ئه‌مریکا Susan Schwab وتی ئه‌مریکا  له‌ پێشنیاره‌کانی خۆی به‌رده‌وام ئه‌بیت و هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ په‌سه‌ندییان کردووه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی تر چاره‌ی سازان نیشان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ بتوانن له‌ سه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته‌ گفتووگۆ بکه‌ن.

به‌ڵام ئێستا مه‌علووم نیه‌ که‌ی له‌ سه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته‌ قسه‌ و باس ئه‌کرێت، له‌وانه‌یه‌ 3 تا 4 ساڵێکی پی بچیت هو له‌وانه‌شه‌ هه‌رگیز باسی نه‌کرێته‌وه‌.

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریکا له‌م پرسه‌دا ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری هه‌یه‌، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک حوکمه‌ت مانایه‌کی گه‌وره‌ به‌ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتووگۆ له‌‌‌ سه‌ر گرێبه‌ستی بازرگانی جیهانی ئه‌بێت.

ئاشکرایه‌ که‌ تا پییز ئه‌م کاره‌کانی ئه‌م گرێبه‌سته‌ کۆتایی نایه‌ت و ڕێکه‌وتننامه‌ نانووسرێت. بۆیه‌ مه‌سه‌له‌ی بازرگانی جیهانی و گرێبه‌سته‌که‌ ئه‌که‌وێته‌ ده‌ست پرێسیده‌نتی تازه‌. ئه‌گه‌ر باراک ئۆباما بیباته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و زیاتر له کۆماریخوازه‌کان گومانی خۆی دژ به‌ بازرگانی ئازاد نیشان داوه‌.

وه‌زیری بازرگانی سوێد ,Eva Björling قه‌رار بوو بچێت بۆ ژێنێڤ بۆ دانووستاندن‌ له سه‌ر گڕیبه‌ستی بازرگانی جیهانی. ئه‌و ئاوا ڕووخانی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ شرۆڤه‌ ئه‌کات.

Björling ئه‌ڵێ گفتووگۆکانمان له‌ هه‌ر سه‌رده‌مێکی تر زیاتر پێش که‌وتبوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر لێره‌شدا بتوانین بمێنینه‌وه‌ و له‌ داهاتووشدا ده‌ست به‌ دانووستاندن له‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ بکه‌ینه‌وه‌، یه‌کسه‌ر هه‌ممو شتێکمان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌.

ئێستا چی ڕوو ئه‌دات؟

Björling ئه‌ڵێ سۆێد به‌رده‌وام ئه‌بیت بۆ پێشخستنی بازرگانی ئازاد.  ئه‌وان حه‌وت ساڵه‌ خه‌ریکن گفتووگۆ ئه‌که‌ن، باشه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ سه‌خته؟

Björling به‌رده‌وام ئه‌بێ و ئه‌ڵێ پێم وایه‌ هه‌میشه‌ سه‌خته‌ کاتێک 153 وڵات ئه‌بێ یه‌ک بگرن له‌ سه‌ر گرێبه‌ستێکی گه‌وره‌.

semire.zarei@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista