دێ ئن ئا له‌ داهاتوودا ئه‌توانێ ته‌مه‌ن، ڕه‌نگی چاو و قژی تاوانکاران نیشان بدات

DNA، مۆلووکوولێکه‌  که‌ فۆرمی فه‌نه‌ری هه‌یه‌ و له‌ هه‌موو سلوول یا‌ن خانه‌یه‌کی له‌شی مرۆڤ و حه‌یواندا هه‌یه. به‌ڵام DNA چۆن ئه‌بینرێ؟

مارتینا نیلسۆن له‌ به‌شێ تاوانکاری هه‌رێم کار ده‌اکات به‌رپرسی تاقیگای ته‌کنیسکا روتێلنه‌ له‌ ستۆکهۆڵم.

مارتینا نیلسۆن ئه‌ڵی، به‌ڵێ دێ، ئن، ئا، له‌ هه‌موو له‌شدا و هه‌موو خانه‌یه‌کدا   هه‌یه‌. DNA ئه‌توانرێ له‌ لیک و‌ خوێندا بێبینرێ، هه‌روه‌ها پێست، سلوولی پێست و تاڵه‌ موو. تکنیک ئه‌وه‌نده‌ به‌ره‌ و پێش چووه‌ که‌ ئه‌توانین له‌ ورده‌ کڕێشی ناو سه‌ردا، جێپه‌نجه‌و  له‌ ورده‌ پێستی هه‌ڵوه‌ریو و  له‌ په‌ڵه‌شدا دنا په‌یدا بکه‌یه‌ن.

له‌وه‌ ئه‌چێت تۆ هاوکاره‌کانیت له‌ شوێنی ڕووداوه‌ تاوانکارییه‌کان  به‌ دوای ئه‌سه‌ری فره‌ فره‌ ورددا بگه‌رێن. چۆن دنا ئه‌دۆزنه‌وه‌ له‌وێ؟

ئولسۆن ئه‌ڵێ: وایه‌، دیله‌ماکه‌مان له‌وێدایه‌، که‌ DNAی دروست په‌یا بکه‌ین. ڕێک ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ یان تۆپه‌ڵه‌ شانه‌ له‌ یه‌کچووه‌ی له‌ش په‌یدا بکه‌ین که‌ تاوانکاره‌که‌ له‌ دوای خۆی له‌ شوێنی تاوان به‌ جی هێشتووه‌. مرؤڤ ئه‌توانێ به‌ ڕووناکی به‌ دوای دنا دا بگه‌ڕێین یان زۆربه‌ی جار به‌ پێی ئه‌زموون له‌ شوێنهایه‌کدا به‌ دوای دا ده‌گه‌ڕیین که‌ پێمان وایه‌ سپۆری دنا به‌ جێ ماوه‌.

باشه‌ له‌و دنایه‌ی په‌یای ئه‌که‌ن چه‌نێ زانیاری وه‌رئه‌گرن، بۆ نموونه‌، که‌ تاوانکاره‌که‌ پیاوه‌ یان ژن، ڕه‌نگی چاو و قژی، له چه‌ نه‌ته‌ویه‌که و ته‌مه‌نی چه‌نده‌؟‌‌

ئولسۆن ئه‌ڵێ: ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌یکه‌ین ته‌نیا ئه‌توانێ نیشان بدات که‌ تاوانکار پیاوه‌ یان ژن. به‌ڵام هه‌موو که‌سێک کۆدێکی هه‌یه‌ که‌ ته‌نیا تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی هی که‌س له‌ هی که‌سێکی تر ناچێت. به‌ڵام له‌ داهاتوودا ئه‌توانین زانیاری له‌ سه‌ر ڕه‌نگ و درێژی قژ، ڕه‌نگی چاو  فۆرمی ده‌مووچاو، به‌رزی باڵا له‌ دنادا به‌ ده‌ست بێنین.

چه‌نێک وه‌خت ئه‌گرێ تا له‌ دنای هه‌ر مرۆڤێکدا ئه‌و هه‌مووه‌ زانیارییه‌ ده‌ست که‌وێت ؟

مارتینا ئولسۆن ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ فکرێکی زۆر سرنجڕاکێشه‌ به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته‌ که‌ ورده‌باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕوواڵه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سێك له‌ دنادا بدۆزینه‌وه‌. موتمه‌ین نین که‌ به‌ ڕاستی ئه‌توانیین ئه‌و شتانه‌ بێبینین. ئه‌گه‌ریش بتوانیین پێم وایه‌ کاتی زۆری ئه‌وێت و ماوه‌که‌ی درێژخایه‌نه‌.

semire.zarei@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista