له‌ سوێد قه‌راره‌ بانکی ئێسلامی بکرێته‌وه‌

له‌ به‌ریتانیا یه‌که‌مین بانکی ئێسلامی له‌ ئورووپا، چوار ساڵ له‌مه‌و به‌ر کرایه‌وه‌ وبه‌ پێی یاسای شه‌ریعه‌ به‌ڕێوه‌ ئه‌چێ. Islamic Bank of Britan  ناوی ئه‌م بانکه‌یه له‌وێ ‌ سوود به‌ ته‌واو مانا قه‌ده‌‌‌غه‌یه و به‌ ته‌مان کونتوور یان ده‌فته‌رێكیش له‌ سوێد بکه‌نه‌وه‌

له‌ سۆێد دوو بانکی SEB و Handelsbanken سه‌یریان کردووه‌ تا بزانن ئه‌گونچێت به‌ شێوه‌ی ئێسلامی پاره‌ به‌ قه‌رز بده‌ن؟ به‌ڵام هه‌ر دوو بانکه‌که‌ ئه‌ڵێن حاڵی حازر، له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ خواستێکی ئه‌وه‌نده‌ زۆر نیه‌ که‌ به‌م شێوه‌ دراو قه‌رز بکه‌ن. به‌ڵام ئێستا که‌Islamic Bank of Britan  له‌ سوێد ئه‌یه‌وێت ده‌فته‌ر بکاته‌وه‌، بانکی SEB به‌ پێویستی ئه‌زنی که‌ دووباره‌ له‌ سه‌ر خواستی موسڵمانان بۆ قه‌رز کردن به‌م شێوه‌ دووباره‌ گفتوگۆ بکرێ. زاهێر عه‌باس یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی بانکی ئێسلامی بریتانیایه‌ و به‌رپرسیاری ئه‌وه‌یه‌ که‌‌ یاسای شه‌ریعه‌ له‌م به‌نکه‌دا هه‌مشه به‌ڕێوه‌ بچێت. باشه‌ بۆچی بانکێکی دینی پێویسته‌؟

زاهر عه‌باس ئه‌ڵێ:  من پێم وایه‌ ئێمه‌ پردێکمان له‌ نێوان دین و دنیای داراییدا دروست کردووه‌. وه‌کو موسڵمانێک ئێستا ئه‌توانی مامه‌ڵه‌ بکه‌یت به‌ بی ئه‌وه‌ی  له‌ گه‌ڵ دینه‌کاتدا هیچ دژایه‌تییه‌کی هه‌بێ.

Islamic Bank of Britan   له‌‌ بریتانیا هه‌شت کۆنتوری هه‌یه‌. زۆر به‌ خێرایی گه‌شه‌ ئه‌کات و ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 60.000 مشته‌ری هه‌یه‌. به‌ ته‌مان مشته‌رییه‌کانیان زۆر زیاتر که‌ن هه‌ر بۆیه‌ خۆیان بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ سوید و ئاڵمانیشدا کونتوور دانێن.

زاهر عه‌باس ئه‌ڵێ من پێم وایه‌ ئێمه‌ ئه‌بین به‌ بانکێکی زۆر گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر خوا بییه‌وێ. ئه‌و ئه‌شڵی درگای ئێمه‌ بۆ هه‌مموه‌ که‌س کراوه‌یه‌، مه‌سیحی، هیندوویست یان ئه‌وانه‌ش که‌ هه‌ر خوا ناپه‌ره‌ستن.

به‌ڵام فه‌رقی بانکه‌کانی تر له‌ گه‌ڵ بانکی ئێسلامیدا چێه‌؟  زاهر عه‌باس له‌ جوابدا ده‌ڵێ : سوود وه‌رنه‌گرتن یه‌کێک له‌ فه‌رقه‌ گرینگه‌کانه‌ و موسڵمانێکی باش ئه‌بێت له‌ سوو وه‌رگرتن خۆی بپارێزێ.

به‌ڵام مرۆڤ چۆن ئه‌کات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ قه‌رز بکات و ماڵ بکرێ ؟

زاهرعه‌باس ئه‌یژێ: ئه‌و کاته‌ دییت بۆ لامان و بانک ماڵه‌که‌ ئه‌کڕێت. بانک ئه‌بێت به‌ ساحێب ماڵت. کرێماڵه‌که‌ت ئه‌ده‌یت به‌ ئێمه‌ و هه‌موو مانگ و به‌و شێوه‌ هه‌موو مانگێک به‌شێکی که‌م له‌ ماڵه‌که‌ ئه‌سێنیت. ورده‌ ورده‌ به‌شه‌ ماڵه‌که‌ی بانک که‌م ئه‌کات و خۆت ئه‌بیت به‌ ساحێبی ماڵه‌که‌.

دوکتۆر حسێنی خه‌لیقی دوکتۆرای فه‌لسه‌فه‌ی ئێسلامی هه‌یه‌ و ئه‌و ئه‌ڵێ:  ڕاسته‌ نایه‌ڵن سوود بچێته‌ سه‌ر ئه‌و پاره‌ی به‌ قه‌رز به‌ خه‌ڵکی ئه‌ده‌ن،  به‌ڵام ئه‌وان ‌ سوودی خۆیان به‌ شێوه‌ی مزی کار وه‌رئه‌گرن.

semire.zarei@sr.se              

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista