ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی کارده‌که‌ن مافی مانه‌وه‌یان ده‌دریتێ له‌ سوید

حکومه‌تی سوید به‌نیازه‌ له‌ مانگی دیسێمبه‌ری داهاتوودا، یاسایه‌کی نوێ سه‌باره‌ت به‌ په‌ناخوازانیک که‌ بۆ کار هاتونه‌ته‌ سوید، بخاته‌ کار. ئه‌م بڕیاره‌ ڕێگه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ره‌فزیان وه‌رگرتوه‌ خۆش ده‌کات له‌ سوید بمێننه‌وه‌، به‌مه‌رجێک کاریان هه‌بێت.

ئه‌نده‌رش سوندکڤیست (Anders Sundquist)، به‌ڕێوه‌به‌ری باره‌گا له‌ نوسینگه‌ی ڕاوێژکاری بۆ په‌ناخوازان ده‌ڵێ، ئه‌م بڕیاره‌ پیشوازیه‌کی گه‌رمی لێکراوه له‌ لایه‌ن په‌ناخوازانه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای هاوینه‌وه‌ پرسی په‌ناخوازان بوه‌ته‌ گه‌وره‌ترین پرسیار که‌ به‌ره‌ورومان ده‌کرێته‌وه‌،  هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا  ئه‌نده‌رش سوندکڤیست(Anders Sundquist), ده‌ڵێ، له‌ حاڵی حازردا ئه‌وه‌ی زیاتر جێی پرسیاری خه‌ڵکه‌ مافی وه‌رگرتنی مۆله‌تی مانه‌وه‌یه‌ گه‌ر په‌ناخواز کاری کردبێت له‌ سویدا.

به‌پێێ ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ که‌ حکومه‌تی سوید پێشنیاری ئه‌کات و له‌په‌رله‌ماندا له‌ پایزی داهاتوودا تاووتوێ ده‌کرێت، ئه‌و په‌ناخوازه‌ی که‌ داواکه‌ی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ کاری کردبێت له‌ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی مۆله‌ت وه‌رگرتنه‌که‌یدا، ئه‌وا بۆی هه‌یه‌ له‌ سوید بمێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و په‌ناخوازه‌ گفتی به‌رده‌وامبوون له‌ کاری بۆماوه‌ی ساڵێک له‌لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌وه‌ پێ درابێت.

ده‌زگای کۆچ پێشبینی ده‌کات که‌ 8000 په‌ناخواز داوای کاربکه‌ن، و دوابه‌داوای ئه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێکدا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن. له‌ئێستاوه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ په‌ناخوازان په‌یوه‌ندیان کردوه‌ به‌ ده‌زگای کۆچه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ نوێیه‌. به‌ڵام جه‌ند په‌ناخواز مافی مانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ هێشتا ڕوون نیه‌و ده‌زگای کۆچ نایه‌وێت خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و پرسه‌ بدات.

دا  ئه‌نده‌رش سوندکڤیست(Anders Sundquist)، به‌ڕێوه‌به‌ری باره‌گا له‌ نوسینگه‌ی ڕاوێژکاری بۆ په‌ناخوازان که‌ ڕێکخراوێکی خۆبه‌خشه‌ و یارمه‌تی سه‌باره‌ت به‌ یاسا و داد پێشکه‌ش به‌ په‌ناخوازان ده‌کات، ده‌ڵێ زۆر مه‌رج و هۆکار هه‌ن که‌ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ که‌ مافی مانه‌وه‌ به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ وه‌رده‌گرن، هه‌یه‌.  

ئه‌و ده‌ڵێ گه‌ر بێتوو پرسی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ له‌ماوه‌ چوارمانگدا کاری له‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام کاریان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا که‌ ببێته‌ هۆی مافی مانه‌وه‌یان ڕه‌نگه‌ زۆر که‌ش به‌ده‌م ئه‌م بڕیاره‌ نوێیه‌وه‌ نه‌یه‌ن.

هه‌ندێک هۆکاری تر که‌ کار له‌سه‌ر خستنه‌ کاری ئه‌و بڕیاری مانه‌وه‌ی په‌ناخوازانێک که‌ کار ده‌که‌ن له‌سوید و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و مافه‌ وه‌رده‌گرن، هۆکاری بارودۆخێ بازاڕی کار و هه‌ڵاوسانی ئابووری هه‌روه‌ها ژماره‌ی کاری چاوه‌ڕوانکراوه‌ له‌ بازاڕی کاردا. ئه‌و هۆیانه‌ش  به‌ ڕای ئه‌نده‌رش سوندکڤیست(Anders Sundquist) ، به‌ڕێوه‌به‌ری باره‌گا له‌ نوسینگه‌ی ڕاوێژکاری بۆ په‌ناخوازان، چه‌ند هۆکارێکن که‌ ئه‌مان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر گۆرانکاریه‌کانیان نیه‌.  

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista