پشتگیری و یارمه‌تیه‌کانی ئاربێتسفیۆرمێدلینگه‌ن بۆ کار په‌یداکردن، ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌

له‌هه‌ر دووکه‌س یه‌کێك له‌وبێکارانه‌ی که‌ له‌ڕێی ئاربه‌تسفیۆرمێدلینگه‌وه‌ پشتگیری کراون، کاریان وه‌رگرتووه‌.ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ (arbetsförmedlingen) بنکه‌ی کار دۆزینه‌وه‌ یارمه‌تی داون‌، پاش شه‌ش مانگ کاریان وه‌رگرتووه‌. ئه‌مه‌ له‌ به‌دواداچونی  (arbetsförmedlingen) خۆیاندا ده‌رکه‌وتوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌دواداچونه‌ نیشانی داوه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ کاریان وه‌رگرتووه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌ست(starta eget) ده‌ستپێکردوه‌ .

یه‌کێک له‌ و هه‌نگاوانه‌ی که‌ ئه‌نجامی باشیان لێده‌که‌وێته‌وه‌ ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌سته‌ ستارته‌ ئێگه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌بواری کاروباری بازرگانی، Johan Bissman  کارمه‌ندی ئاربه‌تسفیۆرمێدلینگه‌ن ده‌ڵێ که‌ ئه‌و به‌دواداچونه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌که‌ی ئاربێتسفیۆرمێدلینگه‌ن ده‌ریخستوه‌ که‌ له‌سه‌دا 84 ی ئه‌وکه‌سا‌نه‌ی که‌ یارمه‌تی تایبه‌تیان به‌ پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌ست (starta eget)، یان وه‌رگرتووه‌ پاش شه‌ش مانگ یان بوونه‌ته‌ خاوه‌ن کارگه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان یان له‌شوێنی تر کاریان وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و جۆره‌ یارمتیه‌یان له‌ ئاربه‌تسفیۆرمێدلینگه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ که‌سانێکن که‌ بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای زۆر ڕوون بوون و پاش لێکۆڵینه‌وه‌و دڵنیابوون له‌ گه‌ره‌نتی به‌کارخستنی بیرۆکه‌که‌یان ،بڕیاری وه‌رگرتنی یارمه‌تیه‌که‌یان دراوه‌، .

له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا یوهان بیسمان (Johan Bissman)  جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ هیچ که‌سێک ئه‌م یارمه‌تیه‌ له‌  ئاربه‌تسفیۆرمێدلینگه‌ن وه‌رناگرێت گه‌ر دڵنیا نه‌بین له‌وه‌ی که‌ پڕۆژه‌کانیان به‌رگه‌ی بازاڕ ده‌گرن و ده‌توانن ببن به‌ به‌شیک له‌ چالاکیه‌ بازرگانیه‌کان.

هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که له‌ڕێی ‌ ئاربه‌تسفیۆرمێدلینگه‌وه‌ کۆرشی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت به‌ بازاڕی کار وه‌رگرتووه‌ بۆ ئاماده‌کردنیان بۆ کارکردن له‌ بواره‌کانی  (vård)چاوه‌دێری  هه‌روه‌ها  بواری بیناسازی، له‌سه‌دا 74 یان پاش نیوه‌ ساڵێک کاریان وه‌رگرتوه‌.

خراپترین ئه‌نجام له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ئاربه‌تسفیۆرمێدلینگه‌ندا بۆ بواری چالاکیه‌کانی ئاماده‌کاری بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌رای یوهان بیسمان (Johan Bissman)  کارمه‌ندی ئاربه‌تسفیۆرمێدلینگه‌ن شتێکی سه‌یر نیه‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ پێویستیان به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کارامه‌ییان له‌ بواری زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌کاندا هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ بکرێت پاش خوێندنی کۆرشه‌که‌یان له‌شوێنێکدا پراکتیک بکه‌ن تا بتوانن ئه‌وه‌ی خوێندویانه‌ بیخه‌نه‌ کار. یوهان بیسمان (Johan Bissman)  ده‌ڵێ گه‌ر که‌سێک وه‌ک سڤێتسه‌رێ (svetsare) له‌حیمکار یان جۆشکار بیه‌وێ کاربکات، ئه‌وا پێویسته‌ پێش ده‌ستپێکردنی کۆرشی خوێندنی بواری له‌حیمکاری  سڤێتسه‌رێ (svetsare) ، ڕاده‌ی زانیاریه‌کانی سه‌باره‌ت بۆ نموونه‌ سروشتی ماده‌ و کارو چالاکیه‌کانی سڤێتسه‌رێ (svetsare) پیشان بدات.

هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌نگاوه‌ چاره‌سه‌رگه‌ریه‌کانی تایبه‌ت به‌ گه‌ره‌نتی کار و گه‌ره‌نتی پێشخستنی که‌سانی بێکار که وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک ته‌رخانکراوه‌ ‌ بۆ که‌سانێک که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ بێکاربوون،  هه‌روه‌ها ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌ پڕۆژه‌ی (instegsjobb)‌  به‌شداربوون که‌تایبه‌ته‌ بۆ که‌سانی په‌نابه‌ری تازه‌ هاتوو تا به‌خیراترین شیوه‌ بێنه‌ ناو بازاڕی کاره‌وه‌، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م بوارانه‌وه‌ هه‌یه‌‌ پێ ناچی به‌پێێ پێویست چوبێته‌ پێشه‌وه‌،  به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی  ئاربه‌تسفیۆرمێدلینگه‌ن بنکه‌ی کار دۆزینه‌وه‌، ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ دوو له‌سێی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ که‌ له‌ کۆرشه‌کانی کاروپێشخستندا به‌شداریانکردووه‌، دوای کۆرشه‌که‌یان  کاریان وه‌رگرتوه‌، له‌کاتێکدا له‌سه‌دا 60ی ئه‌وپه‌نابه‌ر تازه‌هاتوانه‌ی (instegsjobb)‌یان هه‌بوه‌ پاش ڕێنیشانده‌ریو یارمه‌تی ئاربێتسفیۆرمه‌دلینگه‌ن له‌ دوای سێ مانگ کاریان وه‌رگرتوه‌. 

من خۆشحاڵم که‌ ئه‌توانم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بڵێم  ئه‌و که‌سه‌نای که‌ به‌شداریان له‌ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌کانی ئاربێتسفیۆرمێدلین کردوه‌، زۆربه‌یان که‌ ده‌گه‌ن زیاد له‌سه‌دا 49 له‌ حاڵی حازردا بۆ ماوه‌ی 180 ڕۆژ کاریان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ قسه‌ی ئاماده‌که‌ری ڕاپۆرته‌ نوێکه‌ی ئاربێتسفیۆرمێدلینگه‌ که بۆ به‌دواداچوون له‌‌ ئه‌نجامه‌کانی کارو جالاکیه‌کانی ئاربێتسفیۆرمیدلین ئاماده‌کراوه‌ له‌لایه‌ن یوهان بیسمان (Johan Bissman) ه‌وه‌ که‌ پێی وایه‌  ‌ئه‌نجامه‌کان باش و دڵخۆشکه‌رانه‌ن ‌.

nazanin.mahmod@sr.se