Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا، گه‌ڵاڵه‌ی فریاگوزاریی سیسته‌می دارایی، په‌سند کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 oktober 2008 kl 12.27

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هیچ نه‌که‌ین، ئه‌وا دۆخی بازاڕ داده‌به‌زێ و گه‌شه‌ی ئابووری نابێ. بێتوو هیچ نه‌که‌ین، دیاره‌ نرخه‌کان به‌رز ده‌بنه‌وه‌.  (سێناتۆرێکی ئه‌مریکایی)

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا، سێنات، گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ستکاریکراوی فریاگوزاریی سیسته‌می دارایی ئه‌مریکای به‌ ٧۴ ده‌نگی ئا له‌ به‌رامبه‌ر ٢٥ ده‌نگی نادا، په‌سند کرد و ڕایگه‌یاند که‌ به‌ ئامانجی سه‌قامگیرکردنی بازاڕه له‌رزۆکه‌کانی وڵات و ته‌نانه‌ت جیهانیش، گه‌ڵاڵه‌که‌ به‌ سوود ده‌زانێ. هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش بوو که‌ هه‌ر دوو به‌ربژاری سه‌رۆککۆماریی ئه‌مریکا، سێناتۆر مه‌ککه‌ین و سێناتۆر باراک ئوباما، گه‌ڕانه‌وه‌ واشنگتن. ئه‌مه‌ ئوبامایه‌ که‌ له‌ وتاری هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆکایه‌تیـیدا، داوای له‌ هاوکارانی کرد پـشـتگیری له‌و پـرۆژه‌ بڕیاره‌ بکه‌ن.

ئوباما گوتی: ده‌مه‌وێ به‌و دیمۆکرات و کۆماریخوازانه‌ی دژی گه‌ڵاڵه‌که‌ وه‌ستان، بڵێم خۆتان به‌ به‌رپرس بزانن و بۆ وڵاته‌که‌تان ئه‌وه‌ی باشه‌ بیکه‌ن. کات، هی ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاردانه‌وه‌ نیشان بده‌ن.

جۆرج بوش سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که‌ په‌سندکرامنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌ سوودی گشت وڵات ده‌شکێته‌وه‌ و پیویسته‌ بڕیاری دروستی له‌ سه‌ر بدرێ:

ئێستا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ست ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تا به‌ بڕیاری ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووی خۆیاندا بچنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ستپێکی کاروباری بازرگانی له‌ بازاره‌کانی ئه‌مریکادا، نرخی پشک، دابه‌زیبوو. بۆ نموونه‌ پشكی نیۆیۆرک، نزیکه‌ی له‌ سه‌دا یه‌ک، داکه‌وتبوو به‌ڵام هه‌ندێ له‌ بازاره‌کانی ئه‌ورووپا وه‌زعیان باشتر بوو. زوربه‌ی بازاره‌کانی ئاسیا، نرخی پشک، به‌رز ببۆوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌، پـلانه‌ نوێ بژارکراوه‌که،‌ مه‌رجه‌کانی ئاسـتی بیمه‌ی حوکوومه‌تی، له‌سه‌ر پاشـه‌که‌وتی نێو بانکه‌کان زیاد ده‌کات و بڕی باجی سه‌ر هاوڵاتیـیان و کاردارانیش، که‌م ده‌کاته‌وه‌.

لیسا کارلسۆن، هه‌واڵنێری تله‌فزیۆنی سوید له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی راپۆرتی تله‌فزیۆندا باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌ ئێستا بارودۆخه‌که‌ ئارام دیاری ده‌کا. هه‌رچه‌ند ئه‌م ده‌نگدانه‌ هی سێناتی ئه‌مریکا بوو و سێناتیش هه‌رگیز گرفت نه‌بووه‌. پرسیاره‌ گه‌وره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاخۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چ هه‌ڵوێستێک ده‌نوێنن. ئایا ئه‌م پاکه‌ته‌ فریاگوزارییه‌ داراییه‌ قه‌بووڵ ده‌که‌ن یان نا. ئه‌مه‌ش به‌ لانی زۆر سبه‌ینێ هه‌ینی، ده‌کرێ.

لیسا کارلسۆن ده‌ڵێ ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی له‌ لای جه‌ماوه‌ر کراون، باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ خه‌ڵک به‌ پێچه‌وانه‌ی دڵخوازیان، پشتگیری له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ ده‌که‌ن. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆیان کاریگه‌ریی ئه‌و په‌سندنه‌کرانه‌یان به‌ چاو بینیوه‌. خه‌ڵکێکی زۆرتر له‌ کار ده‌ر‌ده‌کرێن، ئیعتباری کڕینیان نییه‌ و به‌ کورتی ڕێسا ئابوورییه‌کانی کۆمـه‌ڵگا، وه‌ک پێشوو کار ناکه‌ن.

کارلسۆن ده‌ڵێ ناکرێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بێژی که‌ ئه‌م ده‌نگدانه‌ حه‌تمه‌ن ده‌کرێ. دیاره‌ بێتوو حوکوومه‌ت ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر بێ که‌ نوێنه‌ران، حه‌تمه‌ن ده‌نگی ئا ده‌ده‌نه‌ گه‌ڵاڵه‌ فریاگوزارییه‌که‌ ئه‌وا هه‌ر سبه‌ینێ ئه‌و ده‌نگدانه‌ گشتییه‌ ده‌کرێ ده‌نا بۆ دوایه‌ ڕاده‌گیرێت.

ناسری سینا

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".