Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

‌هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کانی هه‌ینی 3 ی ئۆکتۆبه‌ر

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 3 oktober 2008 kl 17.44

پاش ئه‌وه‌ی که‌ خاوه‌نی کارگه‌ی ماشێنی ڤۆلڤۆ بڕیاری  که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و پێشخستنی ماشێنی له‌ شاری یۆتۆبۆری ڕاگه‌یاند، ئێستا هه‌رێمی ڕۆژئاوای ڤێستره‌ یۆته‌لاند به‌ نیازی ڕزگارکردنی کارگه‌گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ماشێنه‌ له‌ قه‌یرانی سستبونی بازاڕیان.

من پێموانیه‌ پشتگیری ئابووری له‌شێوه‌ی پاره‌ به‌شیوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌ حکوومه‌ته‌وه‌ وه‌ربگرین، (به‌رتیل تیۆسێته‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پیدان له‌ هه‌رێمی ڕۆژئاوای ڤێستره‌ یۆته‌لاند، ده‌ڵێ، ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ نیازمانه‌ له‌ڕێی ئه‌و ده‌زگایانه‌وه‌ که‌ ئه‌رکی ته‌رخانکردنی یارمه‌تی ئابووریه‌ بۆ بواره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و گه‌شيپێدان، پاره‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی کارگه‌کانی ماشێن وه‌ربگرین.

ئه‌م قسانه‌ی (به‌رتیل) له‌کاتێکدادێت که‌ حکوومه‌ت پێشتر یارمه‌تیدانی کارگه‌کانی ماشێنی ڕه‌تکردبۆوه‌. به‌ڵام (به‌رتیل تیۆستێته‌ر) ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی حکوومه‌ت به‌ به‌ربه‌ست دانانێ مادام ده‌توانرێت پاره‌ له‌ده‌ستگاکانی تری حکوومه‌ته‌وه‌ ناڕاسته‌وخۆ وه‌ربگیرێت.

ئه‌م یارمه‌تیه‌ ئابووریه‌ی که‌ کارگه‌ی ماشێن به‌نیازه‌ وه‌ریبگرێت، بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخێکی کتوپڕ نیه‌ به‌ڵکه‌ ڕاستروایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌ک پێشخستنی که‌رتی کارگه‌کانی ماشێن له‌ ڕۆژئاوای سویدا چاولێبکرێت.  (به‌رتیل تیۆسێته‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پیدان له‌ هه‌رێمی ڕۆژئاوای ڤێستره‌ یۆته‌لاند، ده‌ڵێ.

پلانی بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی کارگه‌ی ماشێن وا داڕێژراوه‌ که‌ نیوه‌ی یارمه‌تیه‌ ئابووریه‌کان بکه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حکوومه‌ت و ده‌ستاگاو کارگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌م پرسه‌وه‌ و نیوه‌که‌ی تریشی هه‌رێمی ڕۆژئاوای یۆته‌لاند له‌ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت. گوایه‌ ئه‌و پارانه‌ش که‌ کارگه‌ی ماشێنی ڤۆلڤۆ به‌نیازه‌ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ریان بگرێت بۆ پێشخستنی ماشێنه‌کانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک، که‌ ئاستی سه‌لامه‌تی لێخوڕین به‌رزبکاته‌وه‌و هه‌روه‌ها ماشێنه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک دروست بکرێن که‌ که‌ پێویستی به‌ به‌کارهێنانی ووزه‌ی زۆر نه‌بێت و هه‌روه‌ها ژینگه‌ پارێزیش بێت. ‌

.................................

پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان به‌ سه‌رۆکایه‌تی( مۆنا سالین) پێشنیازی دامه‌زراندنی نوێنه‌رایه‌تیه‌کی تایبه‌ت به‌ پاراستنی سه‌روه‌ری که‌سیه‌تی ئاشکار ده‌کات. ئه‌م پێشنیازه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌ هاتنه‌ کایه‌ی یاسای FRA (که‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ڕادیۆیی پاراستنی سوید مافی  گوێگرتن و به‌دواداچوونی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌بێت، که‌ به‌هۆی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ که‌سانێکی تردا له‌ ناوه‌و وده‌ره‌وه‌ی سنوری سویدا ده‌یگۆڕنه‌وه‌.)

ئێمه‌ پیمانوایه‌ که‌ ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ سه‌روه‌ری که‌سیه‌تی به‌هه‌ند وه‌ربگرین (مۆنا  سالین) سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تیکی تا‌یبه‌ت به‌و پرسه‌ دابمه‌زرێنین که‌ ئه‌رکی زه‌نگدان و ئاگاییدانبێت کاتێک سه‌روه‌ری که‌سیه‌تی که‌سێک ده‌که‌وێته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌.

ئه‌م پێشنیازه‌ی (مۆنا سالین ) پرسیار ده‌نێته‌وه‌ ئه‌مه‌ گه‌ر له‌بیرمان مابێت که‌ پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان ئه‌وکاته‌ی که‌ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی پێشوی سویدیان ده‌کرد، هه‌رخۆیان پیشنیازی به‌دواداچوون و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنی و ئینته‌رنێتیه‌کانی هاووڵاتیانیان کرد. که‌واته‌ چۆن و بۆچی باوه‌ڕ به‌م خه‌مخۆریه‌ی ئێستایان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری هاووڵاتیان بکرێت؟

ئێمه‌ مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نیه‌ که‌ به‌ته‌واوه‌تی واز له‌ به‌دواداچوونی زانیاری له‌سه‌ر هاووڵاتیان بهێنین، به‌ڵکو مه‌به‌ستی ئێمه‌ ڕاگرتنی تای ته‌رازوه‌کانه‌، (مۆنا سالین) ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگا به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و به‌ئه‌له‌کترۆنیبوون ده‌چێت بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌بێت به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و ئه‌و یاسایانه‌ی که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌روه‌ریانه‌وه‌ بچینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌ نوێکاندا وا بیانگونجێنین که‌ ‌سنوری سه‌روه‌ریه ‌که‌سیه‌تیه‌کانی هاووڵاتیان نه‌به‌زێنێت.

..................................... 

مه‌رجی دانانی سندوقی پۆست  له‌لایه‌ن خاوه‌ن خانوبه‌ره‌کانه‌وه‌ که‌ وا بڕیاربوو تا ساڵی 2011 هه‌موویان ته‌واوبوبن، له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.

حکومه‌ت بڕیاری داوه‌ که‌ له‌مه‌ودوا خاوه‌نی خانووبه‌ره‌کان خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن که‌ سندوقی پۆست‌ دابنێن یان نا، ئه‌مه‌ له‌پاش مه‌رجی سه‌رۆکایه‌تی کاروباری پۆست و ته‌له‌فۆنه‌وه‌ دێت، که‌ داوایان کردبوو له‌بری دابه‌شکردنی پۆست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ماڵ وده‌زگایانه‌ی که‌ پۆستیان بۆ ده‌چێت، شوینێکی هاوبه‌ش دابنرێت که‌ هه‌موو له‌وێوه‌ بچن پۆسته‌کانی خۆیان وه‌ربگرن، ئه‌م پێشنیازه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای پۆسته‌وه‌ بۆ کارئاسانی له‌ شێوازی کاری کارمه‌نده‌کانیان هات، که‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تی پۆستبه‌ره‌کان ئه‌دات که‌ ڕۆژانه‌ ئیتر پێویست به‌ دابه‌شکردنی ئه‌و هه‌موو پۆست و ڕێکلام و ڕۆژنامانه‌ ناکات به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.

بڕیاری لابردنی مه‌رجی دانانی سندوقی پۆستی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه‌ وه‌ک زله‌یه‌ک بوو له‌ ڕوومه‌تی ئێمه‌ درا، (کاڵ یوهان)ی پۆستبه‌ر له‌ یۆنشیۆپینه‌وه‌ ده‌ڵێ، ئه‌و ده‌ڵێ،، پۆستبه‌ری واتا ڕۆژانه‌ بارکردنی نزیکه‌ی 100 کیلۆ پۆست و رێکلام و دابه‌شکردنیان. ( کاڵ یۆهان) ده‌ڵێ ئێمه‌ی پۆستبه‌ر به‌هۆی سه‌رکه‌وتن و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ڕۆژانه‌مان به‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌ بێشوماره‌ له‌ پلیکانه‌کاندا ، بۆ دابه‌شکردنی پۆست کێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ زۆرمان دروست کردوه‌، وه‌ک ئازاره‌کانی پشت و ئه‌ژنۆکان.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ی پۆستبه‌راندا حکوومه‌ت ده‌ڵێ دابه‌شنه‌کردنی پۆست و له‌بری ئه‌وه‌ دانانی سندوقی پۆستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ر بینایه‌ک، واتا که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان ئه‌وه‌ش مانای هه‌ڵسوکه‌وت به‌دژی ڕه‌وتی یاسا سه‌رکیه‌کانی پۆستبه‌ری.  

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".